fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

دووەم حاڵەتى گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسى کۆرۆنا لەدەرەوەى چین تۆمارکرا

08:46 سێ شه‌ممه‌ 04 شوبات 2020
article image

ناس کورد-

 

کەسێکى توشبوو بە ڤایرۆسى کۆرۆنا لە هۆنگ کۆنگ گیانى لەدەستدا، ئەوەش دووەم حاڵەتى گیانلەدەستدانە بەو ڤایرۆسە لەدەرەوەى چین کە سەنتەرى بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسه‌كه‌یه‌.

.

کەناڵى (تى ڤى پی) لەزاى دەسەڵاتدارانى هۆنگ کۆنگەوە بڵاوی كرده‌وه‌، ئەو کەسە تەمەنى 39 ساڵە و بەهۆى ڤایرۆسەکەوە بەتەواوى تەندروستى تێکچووە.

.

بەپێی ئامارەکان، لە هۆنگ کۆنگ 15 حاڵەتى توشبوون بە ڤایرۆسى کۆرۆنا تۆمارکراون.

.

نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە 31ی کانوونی دووەمی ڕابردوو یەکەمین حاڵەتی ڕاگەیەنراو لەئێستاشدا بووەتە مەترسییەکی جیهانی، تا ئێستا زیاتر لە 17 هەزار حاڵەتی توشبوون هەیە و 362 حاڵەتی گیانلەدەستدانیش بەو هۆیەوە تۆمارکراوە.

.

لەدەرەوەی سنورەکانی چینیش، 170 کەس توشى ڤایرۆسەکە بوون و هاووڵاتییەکیش لە فلیپین بەوهۆیەوە گیانی لەدەستداوە.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل