fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

“دوا مۆڵەت”ی تورکیا بۆ حکومەتی سوریا نزیک بووەتەوە

19:52 سێ شه‌ممه‌ 25 شوبات 2020
article image

ناس کورد-

لەشکرکێشیی سوپای تورکیا بۆ ناو ئیدلیب و دەوروبەری، لەو ناوچانەی کە هێشتا لەژێر کۆنترۆڵی ئۆپۆزیسیۆنی سوریی هەواداری تورکیادان، بەردەوامە. سەرۆکی تورکیا، رەجەب تەیب ئۆردوغان، هەڕەشەی گۆڕینی شێوازی بوونی سوپاکەی لە ناوچەی ئیدلیب دەکات و دەیەوێت لە چاودێرەوە، تاکلایەنانە بیانگۆڕێت بۆ هێزی شەڕکەری فەرمی لە دژی سوپای حکومەتی سوریا، ئەگەر حکومەتی بەشار ئەسەد، تا کۆتایی شوبات، واتە چوار رۆژی دیکە، هێزەکانی نەگەڕێنێتەوە بۆ ئەو ناوچانەی کە لە کاتی رێکەوتنی ئەستانە لە نێوان تورکیا و روسیای هاوپەیمانی ئەسەد مۆر کرابوون.

.

ئەمە لە کاتێکدا دێت کە سوپای ئەسەد لە ماوەی ئەم مانگەدا توانیی کۆنترۆڵی تەواوی مەیەررەت ئەلنوعمان و سەراقیب و هەموو حەلەب و دەورووبەری بکات و گەلێک لە پۆستەکانی چاودێریی تورکیا کەوتنە ناو ناوچەی کۆنترۆڵی سوپای ئەسەد و هاوپەیمانانی.

.

پاش ئەوەی کە دەرکەوت هێزەکانی ئۆپۆزیسیۆنی هەواداری تورکیا ورەی شەڕکردنیان نەماوە، تورکیا لە دوو هەفتەی رابوردوودا بە بیانووی کوژرانی سەربازی تورکی و بۆردومان کردنی هەندێک لە پێگەکانیان و لە ژێر ناونیشانی خۆپاراستندا دەستیان کرد بە بەشداری لە شەڕەکاندا بە بڵاوکردنەوەی چەکی دژە تانک و دژە فڕۆکە بەسەر شەڕکەرانی ئۆپۆزیسیۆندا لە ئەوەشدا بەشداریی بۆردوماکردن و مووشەکبارانکردنی هێزەکانی ئەسەد و هاوپەیمانانیشی دەکەن.

.

لە دوو رۆژی رابوردوودا هێزەکانی ئۆپۆزیسیۆن بە یاریدەی بۆردومانی تورکیا پەلاماری شاری نەیرەب یان دا نە نیازی گرتنەوەی شاری سەراقیب کە دەکەوێتە سەر دووڕێیانی جادەی خێرای ـM5 و M4 کە یەکەمیان شاری حەلەب (پایتەختی ئابووریی سوریا) بە دیمەشقی پایتەختەوە دەبەستێت و دووەمیشینان بە درێژایی باکووری سوریا دەڕوات و خاڵی سنووریی یەعروبییە ی سەر سنووری عیراق بە شاری ستراتیژیی لازیقییە ی سەر دەریای ناوەڕات بە یەکەوە دەگەیەنێت. لەئەنجامی گەرمیی شەڕەکەی نەیرەب، هەردوولا بەڵگەی ڤیدیۆیی گرتن و لەدەستدان و گرتنەوەی نەیربیان بڵاوکردۆتەوە و تا ئێستە روون نییە کاملایان کۆنترۆڵی تەواوی ئەو شارۆچکەیەی بۆ دەچێتە سەر. لە هەمان کاتدا سوپای ئەسەد و هاوپەیمانانی پەلاماری دەوروبەری شارۆچکەی کەفر نیببیل یان داوە، کە دەکەوێتە خوارووی رۆژئاوای معەررەت ئەلنوعمان  و خوارووی هێڵی M4 ی ستراتیژی. پێدەچێت ئامانجی سوریا لەم هێرشە گرتنی ئەلبارە و پاشان موحەمبەل بێت کە دەکەوێتە سەر M4. گەر ئەمەشیان بۆ بچێتە سەر ئەوا شاری ستراتیژیی جیسر ئەلشغور، کە دەکەوێتە ناوچەیەکی سەختی شاخاوییەوە لە خۆوارووی رۆژئاوای ئیدلبە، دەپچڕن لە رێگەی هاتوچۆی سەرەکی لە ئیدلیبەوە.

“دوا مۆڵەت"ی تورکیا بۆ حکومەتی سوریا نزیک بووەتەوە

ئەوەی کە ئاشکرایە، هێزەکانی سوپای ئەسەد و هاوپەیمانانی ئەمرەکەی ئۆردوغان جێبەجێ ناکەن و بەردەوامن لە کۆنترۆڵکردنی شوێنی زیاتر. تورکیاش کە روسیا هەڕەشەکانی بە هەند وەرنەگرتووە لە نێوان دووڕێیانی شەڕێکی بەرفراوان لەگەڵ حکومەتی سوریا و بە تێوەگلانی راستەوخۆ لەگەڵ روسیادا، یان  گەڕان بەدوای رێککەوتننامەیەکی نوێ لەگەڵ رووسەکاندا، چی دیکەی لە توانادا نییە. تا سەریش ناتوانێت بەر بە هاتنی جەنگاوەرەکانی بەرەی نوسرە بە چەکی کوشندەی تازەی تورکیاوە بۆ ناو خاکی تورکیا بگرێت. جا یان دەبێت بە ئەگەری دەوڵەتی قاعیدە ئاسای بەرەی نوسرە لە پارێزگای هەطای تورکی رازی بێت، یان کۆیان بکاتەوە لەسەر سنوور و رادەستی ئەو ناوچانەی سەرێکانی و عەفرین یان بکات کە بە رەسمی سوپای تورکیا داگیری کردوون. ئەم ئەگەرەشیان پڕ مەترسییە بۆ سەر هاووڵاتیانی ئەو ناوچەیە و بۆ سەر خودی دەسەڵاتی داگیرکاری تورکای لەوێ.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل