fbpx
Shadow Shadow

دوا ئاماری قوربانیانی خۆپیشاندانەکانی ئێران..زۆرینەى قوربانییەکان لە شارە کوردییەکانن 

22:03 هه‌ینی 29 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

ڕێکخراوی نێوەدەوڵەتی مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، تائێستا 141 کەس لە خۆپیشاندانەکانی ئەو وڵاتەدا کوژراون، لە بەرامبەردا بەگوێرەی هەندێک لە میدیاکان ئامارەکە زۆر زیاترە و گەیشتووەتە زیاتر لە 350 کوژراو، بەڵام بەهۆی بڕینی ئینتەرنێت لەو وڵاتە گەیشتن بە ئاماری تەواو سەخت بووە.

.

ئەمڕۆ (هەینی 29ی تشرینی دووەمی 2019)، ڕێکخراوی نێودەوڵەتی مافەکانی مرۆڤ نوێترین ئاماری قوربانیانی خۆپیشاندانەکانی ئێرانی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند “بەگوێرەی نوێترین ئامار تائێستا لە خۆپیشاندانەکانی شارەکانی ئێران 141 خۆپیشاندەر کوژراوون”.

.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکەی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی مافەکانی مرۆڤ، زۆرینەی قوربانییەکان لەشاری کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستانن.

.

هاوکات بەگوێرەی ئامارە نافەرمییەکانی بەشێک لە میدیا ناوخۆییەکانی ئێران و میدیا جیهانییەکانیش ژمارەی کوژراوانی خۆپیشاندانەکانی ئەو وڵاتە زۆر زیاترن، بەجۆرێک باس لەوە دەکرێت کە تائێستا زیاتر لە 360 خۆپیشاندەر کوژراون.

.

بەشێک لە میدیا جیهانییەکان ئاماژەیان بەوەکردووە، کە بەهۆی بڕینی هێڵەکانی ئینتەرنێت لە وڵاتی ئێران، لەلایەن کاربەدەستانی ئەو وڵاتەوە گەیشتن بە ئاماری ڕاستی و تەواو قورس و ئەستەمە و دەسەڵاتدارانی ئێرانیش دەیانەوێت کە ئەو ژمارە زۆرەی قوربانییەکان بشارنەوە.

.

هەر لە ڕاپۆرتەکەی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی مافەکانی مرۆڤدا ئەوە خراوەتەڕوو، کە لە گرژییەکانی نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکاندا، شەش کارمەندی هێزە ئەمنییەکانی ئێران کوژراوون.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل