Shadow Shadow

دوای 35 ساڵ دەرکەوت نابینا نەبووە

08:33 یه‌ك شه‌ممه‌ 14 نیسان 2019
article image

ناس كورد-

نزیکەى 35 ساڵ لەمەوپێش، وتی چاوەكانی هیچ نابینێت و نابینایە، بەڵام نەیدەزانی ڕۆژگارێک بە چاوی خۆی دەیبینێت دادگا سزای یەك ساڵ زیندانی بەسەردا دەسەپێنیت.

ڕۆژنامەی (نیویۆرک دەیلی نیوز)ـی ئەمریکی چیرۆکی سەربازێکى ئەمریکی خانەنشینکراو بەناوی (مایک ڕۆدۆلفۆ بلیا)ی بڵاوکردەوە کە لە ساڵی 1969دا چاوی لاواز بووە، بەڵام وتوویەتى بە تەواوەتى نابینا بووە، وەک قەرەبوویەکیش لە بەرانبەر کارەکانی و لەڕێگەى وەزارەتى کاروباری سەربازە دێرینەکان بڕی یەک ملیۆن و 300 هەزار دۆلاری پێدراوە.

دادگای بڕیاریداوە کە پێویستە مایک ئەو بڕە پارەیەش بگەڕێنێتەوە کە لە وەزارەتەکە وەریگرتووە.

بەرپرسانى وەزارەتەکە دەڵێن، ساڵی 1969 توانای بینین چاوەکانى مایک لاواز بووە دوای ئەوەى تۆڕی چاوی توشی زاماری بووە.

دوای 14 ساڵیش لە لاوازبوونی ئاستی بینین، مایک بە وەزارەتى کاروباری سەربازە دێرینەکانی ڕاگەیاندووە کە بە تەواوەتى چاوی لەدەستداوە، وەزارەتەکەش قەرەبووی تەواوی کردووەتەوە لەکاتێکدا بەپێی یاسا دەبوو قەرەبوو 10%ی بکرێتەوە.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل