fbpx
Shadow Shadow

دوای 20 ساڵ.. دایکێکی فەڵەستینی و کوڕەکەى لە میسر یەکتریان بینییەوە

10:26 پێنج شه‌ممه‌ 05 کانونی یەکەم 2019
article image

ناس کورد-

ئەمجەد یاغی، ڕۆژنامەنوسی فەڵەستینی تەمەنی تەنها نۆ ساڵ بوو کاتێک دایکی کەرتی غەزەی بەجێهێشت بەرەو میسر بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی، بەڵام ئەو گەشتە کورتە 20 ساڵی خایاند تاوەکو ئەمجەد و دایکی بەیەک بگەنەوە.

.

ساڵی 1999، نڤین زوهەیر، دایکی ئەمجەد غەزەی بەجێهێشت بەهۆی بوونی ئازارێک لە پشتیدا و ویسی لە میسر نەشتەرگەری بکات، بەڵام گەشتەکەى زۆری خایاند.

دوای 20 ساڵ.. دایکێکی فەڵەستینی و کوڕەکەى لە میسر یەکتریان بینییەوە

سەرباری 14 هەوڵی بەردەوامی ئەمجەد بۆ سەردانی میسر و بینینی دایکی، بەڵام ئەمجەد نەیتوانیوە بچێتە میسر.

.

هەرچەندە ئەو بەشداری چەندین کۆنگرەى کردووە لە دەرەوەى غەزە بەڵام هیچ کات نەیتوانیوە لەدوای تەواوبوونى کۆنگرەکان مۆڵەتی چوونە میسر وەربگرێت و دایکی ببینێت.

دوای 20 ساڵ.. دایکێکی فەڵەستینی و کوڕەکەى لە میسر یەکتریان بینییەوە

هەفتەى ڕابردوو ئەمجەد سەرکەوتوو بوو لە وەرگرتنی ڤیزای میسر لە ئوردونەوە و 2ی ئەم مانگەش خۆی کرد بە ماڵەکەى دایکیدا لە میسر.

.

کاتێک دایکی لە باڵەکۆنەکەوە دەیبینێت، هاوار دەکات و دەچێتە خوارەوە و دواتر پێکەوە دەچنە سەرەوە.

.

ئەمجەد دەڵێت، “هەستێکی زۆر خۆشە کاتێک لە ڕێگای بینینی دایکتدا ماندوو دەبیت، هەست دەکەیت پاڵەوانیت، نێوانی من و دایکم چەند کاتژمێرێکە بەڵام 20 ساڵە نەمانتوانیوە یەکتر ببینین.”

دوای 20 ساڵ.. دایکێکی فەڵەستینی و کوڕەکەى لە میسر یەکتریان بینییەوە

دەشڵێت، “تەمەنم 29 ساڵە بەڵام هێشتا پێویستم بە دایکە، دەمەوێت لەگەڵم بێت، خێزان و ماڵ و کەسوکارم هەیە لە غەزە و زۆریش باشن، بەڵام دایک زۆر گرنگە.”

.

جار جار میسر دەروازەى سنوریی ڕەفح لەگەڵ غەزە دەکاتەوە بەڵام بۆ کەسانى تایبەت و خاوەن ڕەگەزنامەى بیانی یاخود ئەو کەسانەى کە پێویستییان بە چارەسەری پزیشکی هەیە.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل