fbpx
Shadow Shadow

دوای 18 ساڵ.. پیاوێکی عێراقی بەهۆی تێوەگلانی لە گیانلەدەستدانی 350 کۆچبەردا دەستگیرکرا

17:17 سێ شه‌ممه‌ 22 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

بەرپرسانی ئوستوڕاڵیا قاچاخچییەکی عێراقییان دەستگیرکرد بە تۆمەتی تێوەگلانی لە گیانلەدەستدانی سەدان کۆچبەر لە ڕووداوێکدا کە 18 ساڵ لەمەوبەر ڕوویداوە.

.

ساڵی 2001، بەلەمێک بە 421 کۆچبەرەوە کە زۆربەیان ژن و منداڵ بوون لە گەشتێکدا لە ئەندەنوسیاوە بۆ ئوستوڕاڵیا نقوم بوو، بەهۆیەوە 350 کۆچبەر گیانیان لەدەستدا کە زۆربەیان خەڵکی عێراق و ئەفغانستان بوون.

.دوای 18 ساڵ.. پیاوێکی عێراقی بەهۆی تێوەگلانی لە گیانلەدەستدانی 350 کۆچبەردا دەستگیرکرا

پۆلیسی ئوستوڕاڵیا وتی، “مەیسەم ڕازی تەمەن 43 ساڵ لە فڕۆکەخانەى ویلایەتی کوینزلاندی ئوستوڕاڵیا دەستگیرکرا دوای ڕادەستکردنەوەى لەلایەن نیوزلەنداوە” و تۆمەتی ڕێکخستنی گەشتی بەقاچاخبردنی هاوڵاتیان بۆ ئوستوڕاڵیا.

.

بڕیارە ڕۆژی 31ی تشرینی یەکەم، دانیشتنى دادگایی پیاوە عێراقییەکە بەڕێوەبچێت و ئەگەری هەیە بە 10 ساڵ زیندانیکردن سزا بدرێت.

.

پۆلیس ئاماژەى بەوەشکردووە، “دوای 18 ساڵ لە ڕوودانی کارەساتەکە، هێشتا پۆلیس پابەندە بە لێکۆڵینەوە.”

.دوای 18 ساڵ.. پیاوێکی عێراقی بەهۆی تێوەگلانی لە گیانلەدەستدانی 350 کۆچبەردا دەستگیرکرا

ساڵی 2001، بەلەمێکی ڕاوکردن لە زەریای هێمندا نقومبوو کە لە ئەندەنوسیاوە بەرەو دورگەى کریسماسی ئوستوڕاڵی بەڕێکەوتبوو، بەهۆیەوە 353 کۆچبەر خنکان کە 146 کەسیان منداڵ بوون و زۆربەیان خەڵکی عێراق و ئەفغانستان بوون.

.

مەیسەم ڕازی سێیەم کەسە کە دادگا لە دۆسییەکەدا تۆمەتباریکردووە، پێشتر دوو کەس کە یەکێکیان میسری و ئەوی تریان ئوستوڕاڵییە سزا دراون.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل