fbpx
Shadow Shadow

پڕۆژەکانی خۆی بۆ ناس کورد ئاشکرا دەکات

دوای 15 ساڵ جێگرێک بۆ پارێزگاری هەولێر هەڵبژێردرا

18:44 دوو شه‌ممه‌ 06 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد –

 

وەزارەتی ناوخۆ و سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان فەرمان و مەرسومی دەستبەکاربونیان بۆ جێگری پارێزگاری هەولێر دەرکرد.

.

ئەمڕۆ دووشەممە، 6ی کانونی دووەمی 2020، فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر، لە دیوانی پارێزگا بە فەرمی فەرمانی دەست بەکاربوونی هێمن قادر فەقێی وەک جێگری پارێزگاری هەولێر بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی رادەستکرد.

.

ئه‌مەش دوای ئەوە هات کە دوێنێ یەکشەممە وەزارەتی ناوخۆ بەفەرمی بڕیاری دامەزراندنی ناوبراوی دەرکرد لەدوای دەرچواندنی مەرسومەکەی لەلایەن سەرۆکایەتی هەرێمەوە.

.

پێشتریش لە ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر رۆژی پێنجشەممە 14ی تشرینی دووه‌می 2019، هێمن قادر فەقێ، کە كاندیدی پارتی بوو، بە 24 دەنگ لەکۆی 25 ئەندامی ئامادەبوو بە جێگری پارێزگاری هەولێر هەڵبژێردرا.

.

هێمن قادر فەقێ بە ناس کوردی ڕاگەیاند “بەهۆی هەندێک کاری ڕۆتیناتەوە دەستبەکاربون و دەرچواندنی مەرسومەکەم بۆ ئەمڕۆ دواکەوتووە، لەمڕۆشەوە بەهەموو توانایەکمەوە هەوڵی خزمەتکردن دەدەم”.

.

هێمن قادر ماوەی 11 ساڵ، لە هەریەکە لە ناحیەکانی کەسنەزان و دارەتوو وەکو بەڕێوبەری ناحیە و لە قەزای خەبات وەکو قائیماقام  کاری کردووە “ئەزومەنێکی تەواوم هەیە لە کاروباری کارگێڕی و بەڕێوەبردندا و لەماوەی ئەو یانزە ساڵەدا بەتەواوەتی خزمەتم کردوە و سەدان ملیۆن دینارم بۆ ئەو شوێنانە دابین کردوە بۆخزمەت کردنیان”.

.

وتیشی  “بەهۆی ئەوەی خۆم لە قەزا و ناحییەکانی چواردەور و نزیکی هەولێر کارم کردووە هەموو هەوڵێک دەدەم کە خزمەت بەو ناوچانە بکەم، بەپێی ئەو توانایانەی دەمانبێت خزمەتی گوند و شارۆچکەکانی چواردەوری هەولێر دەکەین و دەستی خزمەتیان پێ بگەیەنین، هەروەها هەوڵی چاکسازی کارگێڕی دەکەین”.

.

لەدوای ساڵی 2004ەوە کە نەوزاد هادی پۆستی پارێزگاری هەولێری وەرگرت، بۆ ماوەیەکی کەم کرمانج عەبدوڵا جێگری پارێزگار بوو بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی، بەڵام دواتر لە پۆستەکەی نەما و لەوکاتەشەوە هیچ کەسێک بەفەرمی بۆ پۆستی جێگری پارێزگاری هەولێر بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی دانەنراوە کە لەدوای پارێزگارەوە دەسەڵاتی یەکەمی هەیە.

.

نیاز عوزێری ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر لە فراکسیۆنی یەکێتی بە ناس کوردی وت “دانانی ئەم جێگرەی پارێزگاری هەولێر بەڕێککەوتن نەبووە چونکە لەسەرەتای هەڵبژاردنەکەی 2014ەوە هیچ ڕیککەوتنێک لەنێوان پارتی و یەکێتی و لایەنەکانی دیکە نەکراوە بۆ دابەشکردنی پۆستەکان”.

.

وتیشى “لە هەولێر هیچ پۆستێک بە یەکێتی و لایەنەکانی دیکە نەدراوە بۆیە پارێزگار و جێگرەکەشی لەپشکی پارتین”.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل