fbpx
Shadow Shadow

دوای گیرخواردنی بۆ ماوەی چوار ڕۆژ لە ئەشکەوتێکدا ڕزگاری دەبێت

18:20 هه‌ینی 09 ئاب 2019
article image

ناس کورد-

پیاوێکی کەمبۆدی دوای مانەوەی بۆ ماوەی چوار ڕۆژ لەنێوان دوو بەردی گەورەی ئەشکەوتێکدا و بەتەواوەتی بێ ئومێدبونی لە ژیانی، رزگارکرا.

.

پیاوێکی کەمبدیۆی تەمەن 28 ساڵ بەناوی سۆم بۆر، بۆ دەستکەوتنی داهاتی ژیانی ڕودەکاتە ناوچەیەکی شاخاوی دورە دەست لە دەرەوەی شارەکەی خۆی و دوای ئەوەی کە دەچێتە بەشی خوارەوەی ناو ئەشکەوتێک، لەنێوان دوو بەردی گەورەی ئەشکەوتەکەدا گیر دەخوات و ناتوانێت خۆى ڕزگاری بکات.

.

پۆلیسی شاری باتامبانگ لە باکوری رۆژئاوای کەمبدیۆیا رایگەیاندووە: “ئەو پیاوە لەنێوان دوو بەردی گەورەدا لە ڕۆژی یەکشەممەی رابردوەوە گیری خواردووە و هیچ کەسێک پێی نەزانیوە و ماوەی سێ رۆژی تەواو بەبێ ئاو و خواردن ماوەتەوە، رۆژی سێشەممە لەلایەن خێزانەکەیەوە دوای ئەوەی زۆر بۆی گەڕاون لەو شوینەدا دۆزویانەتەوە”.

.

پۆلیسی باتامبانگ ئاماژەی بەوەداوە: “ئەو پیاوە بۆ دۆزینەوەی مادەیەک بەناوی گوانۆ چووەتە ئەو ئەشکەوتەوە، کە مادەکە پاشماوەی شەمشەمەکوێرەیە و بەهۆی بەکارهێنانییەوە لە کشتوکاڵدا نرخێکی گرانی هەیە، سۆم بۆریش ویستویەتی ئەو مادەیە کۆ بکاتەوە و لەبازاڕدا بیفرۆشێت، بەڵام بەهۆی سەختی ئەو شوێنەی ناو ئەشکەوتکەوە کە زۆر تەسک بوە گیری خواردووە”.

.

دوای ئاگادارکردنەوەی پۆلیس لە ڕوداوەکە تیمەکانی پۆلیس و بەرگری شارستانی و فریاکەوتنی کارەساتی سروشتی چونەتە شوێنی ڕوداوەکە و دوای 10 کاتژمێر تواندراوە سۆم بۆرا دەربهێنرێت، پاشان نێردراوە بۆنەخۆشخانە و چارەسەری بۆ کراوە.

.

بۆرا لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا دەڵێت، بەتەواوەتی بێئومێد بوە لەوەی کە بتوانێت رزگاری بێت چونکە هیچ کەس ئاگادار نەبوە کە ئەو لەو شوێنەدا گیری خواردووە، باسیلەوەکردووە: “هێندە بێ ئومێد بوم لە ڕزگاربوونم و ئەگەر ئەو کاتە چەقۆیەکم پێبوایە خۆم دەکوشت”.

.

ڕوداوەکە لە میدیاکانی کەمبدۆیادا زۆر بە گرنگیەوە باس کراوە، حکومەتی وڵاتەکە هێلیکۆپتەرێک و 200 کارمەندی بەڕێوبەرایتییە جیاوازەکانی خۆیی تەرخان کردووە بۆ رزگارکردنی ئەو پیاوە، دوای زیاتر لە 10 کاتژمێر ڕزگارکراوە و ئێستاش بەهۆی بوونی ئازار لە سەر و سنگیدا لە نەخۆشخانە ماوەتەوە.

.

خێزانەکەی سۆم بۆر سوپاسی سەرۆکوەزیرانی کەمبۆدیایان کردووە، کە بڕی دوو هەزار 500 دۆلاری بۆ ناردوون بۆ ئەوەی لەمەودوا کەسیان خۆیان نەخەنە مەترسییەوە بۆ کارێکی لەو شێوەیە.

.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل