fbpx
Shadow Shadow

هەواڵی ڕاستەوخۆ

 دوای کۆرۆنا ئایا ڤایرۆسی”هانتا” گورزی خۆی لە جیهان دەدات؟

17:11 چوار شه‌ممه‌ 25 ئادار 2020
article image

ناس کورد-

پاش ئەوەی ڕۆژی دووشەمەی ڕابردو، ڕۆژنامەی” گلۆباڵ تایمز”ی چینی، لە هەواڵێکیدا بڵاویکردەوە کە پیاوێکی چینی لە هەرێمی”یوننان” لە کاتی تەواوبوونی کارەکەی ولە ڕێگەی گەڕانەوەیدا بۆ ماڵەوە بە شێوەیەکی کتوپڕلە ناو ئەو پاسەی کە تێیدا بووە گیانیلەدەستداوە.

.

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەکردبوو کە دوای گەیاندنی تەرمی ئەو پیاوە چینیە بۆ نەخۆشخانە و ئەنجامدانی شیکاری خوێن، دەرکەوتووە هۆکاری مردنەکەی توشبونی بووە بە ڤایرۆسی (هانتا Hantavirus).

.

ئەوەشخراوەتە ڕوو پاش ئەوەی کە دەسەڵاتدارانی تەندروستی هەرێمی”یوننان” دڵنیابوون لەوەی کە هۆکاری مردنی ئەو پیاوە ڤایرۆسی هانتا بووە، دەستبەجێ ئەو کەسانەی کە لەگەڵ ئەو پیاوەدا بوون لە ناو پاسەکە کە ژمارەیان 32 کەس بوون کەرەنتینە کردوە وەک ڕێکارێک بۆ بەرگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە.

.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ناوەندی ئەمریکی بۆ بنەبڕکردن و خۆپارێزی لە نەخۆشییە گوازراوەکان کە ناسراو بە (CDC ) ڤایرۆسی “هانتا” یەکێکە لە کۆمەڵێک ڤایرۆسی ترکە لە مشک و جرجەوە دەگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ، ئاماژە بەوەشکراوە ئەو ڤایرۆسە هەمان نیشانەکانی ئەنفلەوەنەزای هەیە وەک، لەرز و تا، کۆکە، ئازاری جومگەکان، سەرئێشە، هەناسە سواری، پەککەوتنی سییەکان و هەندێ جاریش دەبێتە هۆی لە کارکەوتنی گوریچلەکان، نیشانەکانیشی لە نێوان 4 بۆ 10 ڕۆژ بە ڕوونی لە کەسی توشبو دەردەکەوێت.

.

ناوەندی بنبڕکردن و خۆپارێزی لە نەخۆشییە گوازراوەکان ئەوەشی ڕوونکردوەتەوە، ڤایرۆسی هانتا لە ڕێگەی هەواوە ناگوازرێتەوە بۆ مروڤ تەنها ڕێگاش بۆ گواستنەوەی ڤایرۆسەکە لە ڕێگەی بەرکەوتنی مرۆڤەوەیە لەگەڵ پاشەڕۆو ولیکی مشکەکان یاخود لەڕێگەی گازگرتنی یەکێک لەو گیانلەبەرانە، ئەوەشخراوەتە ڕوو، گواستنەوەی ڤایرۆسەکە لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر تاڕادەیەک دەگمەنە، بەڵام  زۆر ترسناکە و ڕێژەی مردنیش بەهۆیەوە دەگاتە 38%دا.

.

ناوەندەکانی ئەمریکی بۆ بنبڕکردن و خۆپارێزی لە نەخۆشییەکان، ئەوەیان ڕوونکردوەتەوە:” ڤایرۆسی هانتا ڤایرۆسێکی نوێ نییە پێشتر لە ئەمریکا، چیلی و وڵاتی ئەرژەنتین بڵاوبووەتەوە و ناسراوە بە ڤایرۆسی” ئەندیز” لە ئەمریکاش ناسراوە بە ڤایرۆسی هەوکردنی سییەکان”هانتا HBS ” و لە ئەوروپا و ئاسیاش ناسراوە بە تای خوێن بەربوون”HFRS”  ئەوڤایرۆسەش لە ناوچە شاخاوییەکان و گوندنشیینەکان بەربڵاوە و سەرچاوەی سەرەکی نەخۆشییەکەش مشک و جرجە”.

.

جەختلەوەشکراوەتەوە بۆ خۆپارێزی لە ڤایرۆسی هانتا، دەبێت مرۆڤ لە مشک و هاوشێوەکانی بەدور بێت و ڕێگاکانی قەڵاچۆکردنی ئەو گیانلەبەرانە پەیڕەوبکات.

.

لە ئێستادا ڤایرۆسی کۆرۆنا جیهانی بەخۆیەوە سەرقاڵکردوە، بەڵام لەگەڵ دەسپێکی ساڵی 2020دا، چەندین ڤایرۆسی ترسناک وکوشندەی دیکە لە چەندین وڵاتی جیهاندا سەریانهەڵداوە و خەریکە هاوشێوەی کۆرۆنا کۆمەڵگای مرۆڤایەتی دوچاری مەترسییەکی دیکە دەکاتەوە.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل