Shadow Shadow

"پێشبینی دەکرێت لەبارەی بودجە و نەوتەوە ڕێکبکەون"

دوای پشوەکانی جەژن وەفدێکی هەرێم سەردانی بەغدا دەکات

15:32 چوار شه‌ممه‌ 14 ئاب 2019
article image

ناس کورد- شەهرام عەزیز

بڕیارە پاش تەواوبوونی پشوەکانی جەژن، وەفدێکی هەرێم سەردانی بەغدا بکات و لەبارەی کێشەکانی بودجە و نەوت و ماددەی 140 گفتوگۆ بکەن، ئەندامێکی لیژنەی داراییش ڕایدەگەیەنێت، پێشبینی دەکرێت پێش کۆتایی ساڵ کێشەی بودجە و نەوت لەنێوان بەغدا و هەرێم چارەسەر بکرێن.

,

شیروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بە ناس کوردی ڕاگەیاند: “لەنێوان هەرێم و بەغدا دوو لیژنەی هونەری و تەکنیکی پێکهێندراون بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی کێشەکانی نێوان هەردوولا”.

,

وتیشی، لەدوای تەواوبوونی پشووەکانی جەژن، وەفدێکی هەرێم سەردانی بەغدا دەکات و لەبارەی کێشەکانی نەوت و غاز، بودجە و ماددەی 140 لەگەڵ بەرپرسانی بەغدا کۆدەبنەوە.

,

ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بەوەشکرد، پێشبینی دەکرێت و بەپێی زانیارییەکان، پێش کۆتایی ساڵ هەرێم و بەغدا دەگەنە ڕێککەوتن لەسەر پرسی بودجە و نەوت و هەرێم ڕازی دەبێت نەوت ڕادەستی بەغدا بکات.

,

دوای پێكھێنانی كابینەی نوێی حكومەتی ھەرێمی كوردستان، شاندێكی باڵای حكومەتی ھەرێمی كوردستان، بە سەرۆكایەتیی مەسرور بارزانی سەردانی بەغدای كرد و ھەردوولا كۆكبوون لەسەر كاركردن بۆ چارەسەركردنی كێشەكان لە رێگەی دانوستانەوە لەچوارچێوەی دەستوردا.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل