Shadow Shadow

دوای هەڕەشەکردنی لە حەلبوسی.. بە چەقۆ هێرشکرایە سەر سکرتێرەکەى

17:32 شه‌ممه‌ 22 حوزه‌یران 2019
article image

ناس کورد-

سەرچاوەیەک تایبەت بە ناس کوردی ڕاگەیاند، شەوی ڕابردوو، 21ی حوزەیرانی 2019، چەند کەسێکی نەناسراو بە چەقۆ هێرشیان کردووەتەسەر سکرتێری محەمەد حەلبوسی، سەرۆکى پەرلەمانی عێراق و ڕەوانەى نەخۆشخانە کراوە.

سەرچاوەکە ئاماژەى بەوەشکرد، “چەند کەسێک ئەحمەد جابری، سکرتێری محەمەد حەلبوسییان بریندارکردووە و دواتر ڕەوانەى نەخۆشخانەی یەرموک کراوە.”

وتیشی، “دۆخی تەندروستی ئەحمەد جابری جێگیرە و هێشتا لە نەخۆشخانەدایە.”

ئاماژەى بەوەشکرد، “ئەحمەد سکاڵای لەسەر هیچ کەسێک نەبووە و هیچ لایەنێکیش بەرپرسیارێتی خۆی ڕانەگەیاندووە.”

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل