Shadow Shadow

دوای هەشت ساڵ لە ڕاوەستانى گەشتی ئاسمانی نێوان عێراق و سوریا دەستپێدەكاتەوە

09:45 هه‌ینی 17 ئایار 2019
article image

ناس كورد-

هێڵی ئاسمانی عێراقی ڕایگەیاند، لە ڕۆژی شەممەی داهاتووەوە، گەشتە فڕۆكەوانێكانی نێوان بەغداد و دیمەشق دەستپێداكاتەوە، ئەوەش پاش ئەوە دێت کە هەشت ساڵە گەشتى فڕۆکەى نێوان عێراق و سوریا ڕاوەستاوە.

.

لەیس روبەیعی وتەبێژی هێڵی ئاسمانی عێراقی لە کونگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: “دوای هەشت ساڵ لە ڕاگرتنی، ڕۆژی شەممە 18ى ئایاری 2019 یەكەم فڕۆکەى هێڵى ئاسمانى عێراقى ڕاستەوخۆ لە بەغدادەوە گەشت دەکات و لە دیمەشق دەنیشێتەوە”.

.

وتەبێژى هێڵى ئاسمانى عێراقى ئاماژەى بەوشکردووە، لە سەرەتادا هەفتانە یەك گەشت دەبێت، ڕەنگە لە داهاتودا گەشەی زیاترى پێبدرێت، بەو پێیەی ڕەوەندێكی عێراقی گەورە لە سوریا نیشتەجێن.

.

لەبەرامبەردا  وەزارەتی گواستنەوەی سوریا  لە بەیاننامەیەكیدا، دەستخۆشی خۆی بۆ بڕیارەكەی هێڵی ئاسمانی عێراق دەربڕی بۆ دەستپێکردنەوەى ئەو گەشتانە.

.

لە كانونی یەكەمی ساڵى 2011، لە فڕۆكەخانەی بەغدادی نێودەوڵەتی، دواین گەشتی ئاسمانی عێراقی ئەنجامدرا بۆ وڵاتی سوریا، دواتر بەهۆی شەڕ و ئاڵۆزییەكانی ئەو وڵاتەوە گەشتە ئاسمانییەكان بە فەرمی ڕاگیرا .

.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل