fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

دوای هێرشە موشەكییەكانی ئێران ئەمریکا سیسمی بەرگریی پاتریۆت لە عێراق و هەرێم جێگیر دەكات

23:28 پێنج شه‌ممه‌ 23 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

 

میدیایەكی ئەمریكی لەسەر زاری بەرپرسانی سەربازی وڵاتەكەیەوە ئاشكرایكردووە، بۆ پاراستنی بنكە سەربازییەكانی لە عێراق و هەرێمی كوردستان، پەنتاگۆن سیستمی بەرگری ئاسمانیی (پاتریۆت ) لە ئەنبار و هەرێمی كوردستان جێگیر دەكات.

،

تۆڕی هەواڵی فۆكس نیوزی ئەمریكی لەسەر زاری چەند بەرپرسێكی سەربازی وڵاتەكەیەوە  بڵاویکردەوە، دوای هێرشە موشەكییەكانی ئێران بۆسەر بنکەکانیان لە عێراق، پەنتاگۆن سیستمی موشەكی بەرگری ئاسمانیی لەبنكە سەربازییەكانی لە ناوچەكانی عەین ئەسەد و حەریری كوردستان دادەمەزرینێت.

،

بەرپرسێكی باڵای پەنتاگۆن بەو میدیا ئەمریکییەوە وتووە، گەرچی ئەوان بەدووری دەزانن ئێران بەموشەكی بالیستی هێرشبكاتە سەر هێزەكانیان، بەڵام دەكرێت سیستمی بەرگری ئاسمانیی (پاتروێت)  بۆ پاراستنی بنكە سەربازییەكانیان لەعێراقدا دابمەزرێنن.

،

بڵاوبونەوەی هەواڵەكە لەكاتێكدایە، دوای هێرشە موشەكییەكەی سوپای پاسداران بۆ سەر ژمارەیەك لەبنكەی سەربازی ئەمریكا لەعیراق لەتۆڵەكردنەوەی کوشتنی قاسمی سولەیمانیدا، ژمارەی سەربازە بریندارەكانی ئەمریكا بەو هۆیەوە ئاشكرا كرا و گەرچی كوژراوی لێنەكەتەوە، بەڵام بەرپرسانی ئەمریكا ئەوەیان ئاشكرا كرد كە ژمارەیەك لەسەربازەكانیان توشی لەرزەی مێشك و چەند برینێكی دیکە بوون و بەشێكیان لەژێر چاودیڕی پزیشكیدان و ڕەوانەی نەخۆشخانەكانی ئەڵمانیا و ئەمریكا كراون.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل