fbpx
Shadow Shadow

هەواڵی ڕاستەوخۆ

دوای هێرشەکەی سەربازگەی تاجی لە عێراق ئەمریکا هەڕەشەی تۆڵەکردنەوە دەکات

18:45 پێنج شه‌ممه‌ 12 ئادار 2020
article image

ناس کورد-

لەدوای هێرشەکەی شەوی ڕابردووی سەر سەربازگەی تاجی لە عێراق، ئەمریکا هەڕەشە دەکات و وەزیری بەرگری ئەو وڵاتە دەڵێت، هەموو دەسەڵاتێکی تۆڵەکردنەوەی لە ترەمپەوە وەرگرتووە و  سزای ئەنجامدەرانی هێرشەکە دەدەن.

،

لەوبارەیەوە مارک ئیسپەر، وەزیری بەرگریی ئەمریکا ڕایگەیاند: “لەگەڵ سەرۆک ترەمپ پێکەوە قسەمان کرد و پێی گوتم خۆت دەزانیت چۆن وەڵامی هێرشەکەی سەر سەربازگەی تاجی دەدەیتەوە”.

،

وتیشی: “هەموو دەسەڵاتێکم لە سەرۆک ترەمپەوە پێدراوە بۆ تۆڵەکردنەوە و سزای هێرشکارانی سەر سەربازگەی تاجی دەدەین”.

،

ئەمە لەکاتێکدایە شەوی ڕابردوو چەند موشەکێک ئاڕاستەی سەربازگەی تاجی لە بەغدای پایتەختی عێراق کران و لە ئەنجامدا سێ سەربازی هاوپەیمانان کە یەکێکیان بەڕیتانی و دووانیان ئەمریکی بوون کوژران.

،

هەر ئەمڕۆش حزبوڵای عێراق دەستخۆشی لە ئەنجامدەرانی هێرشەکە کرد و ڕایگەیاند، هێزە بیانییەکان بە نایاسایی لە عێراقدان و باجی ئەوە دەدەن.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل