fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

دوای كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ تره‌مپ

چه‌ند گروپێك هێرشده‌كه‌نه‌ سه‌ر به‌رهه‌م ساڵح و وه‌زیرێكی سه‌دڕ داكۆكی لێده‌كات

19:26 چوار شه‌ممه‌ 22 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس كورد-

دوای كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌ كۆڕبه‌ندی جیهانی داڤۆس، چه‌ند گروپێك له‌ ناوخۆی عێراقه‌وه‌ هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆككۆماری عێراق ده‌ستپێكرده‌وه‌ و وه‌زیرێكی سه‌دڕیش داكۆكی له‌ سه‌رۆككۆمار ده‌كات.

.

له‌و باره‌یه‌وه‌ په‌یجی (ساڵح محه‌مه‌د عێراقی) له‌ فه‌یسبووك نوسیویه‌تی “فه‌خامه‌تی سه‌رۆككۆمار. پارێزه‌ری سه‌روه‌ری و پارێزه‌ری شۆشگێڕان”.

.

پێشتریش كه‌تائیبی حزبوڵای عێراق هێرشیكرده‌ سه‌ر سه‌رۆككۆماری عێراق و رایگه‌یاند گه‌لی عێراق روبه‌ڕوی ئاڵنكاریی ئه‌مریكا ده‌بێته‌وه‌ و به‌رهه‌م ساڵح وه‌ك سه‌رۆككۆمار ته‌جاوزی رۆڵی خۆی كردووه‌ و له‌د‌وای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئیتر هیچ شوینێكی نه‌ماوه‌ته‌وه‌ له‌ عێراق”.

.

جه‌ختیشیان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرده‌وه‌ به‌رهه‌م ساڵح فشاری له‌سه‌ر خۆپیشانده‌ران كردووه‌ بۆ له‌كارخستنی عادل عه‌بدولمه‌هدی و گۆڕینی و ده‌شڵێن “ئێمه‌ش له‌گه‌ڵ هه‌موو كاركردنێكین له‌گه‌ڵ هێزه‌ سیاسیه‌كانی عێراق بۆ له‌كارخستنی سه‌رۆككۆمار”.

.

ئەمڕۆ لە کۆڕبەندی داڤۆس، بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا کۆبوونەوە.

 

.

دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند، ” چەندین پرسی گرنگمان لەگەڵ سەرۆکی عێراق تاوتوێکرد، لەوانە پرسی سەربازی، داعش و بازرگانی نەوت.”

.

لە وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنوسێک بۆ ترەمپ کە سەربازانی ئەمریکی لە عێراق دەکشێننەوە یاخود نا، دۆناڵد ترەمپ وت، “ئەوان حەزیان لەوەیە ئێمە دەیکەین و ئێمەش حەزمان لەوەیە، ئێمە ژمارەى سەربازەکانمان دابەزاندووە بۆ کەمترین، با بزانین چی ڕوودەدات.”

 

.

هاوکات لە وەڵامی پرسیارێکی تر بۆ ترەمپ لەوەى ئایا دەیەوێت سزا بەسەر عێراقدا بسەپێنێت، بەرهەم ساڵح قسەى بە ترەمپ بڕی و ڕایگەیاند، “ئێمە چەندین بەرژەوەندی هاوبەشمان هەیە پێکەوە کە ڕوبەڕوبوونەوەى توندڕەوی و سەقامگیری ناوچەکەیە و ئەوەش پێویستە تەواو بکرێت.”

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل