fbpx
Shadow Shadow

دوای سێ ڕۆژ لە ڕەقبوونەوەى برا گەورەکەى ئەمرۆش تەرمی خۆی لەناو بەفردا دۆزرایەوە

15:58 هه‌ینی 20 کانونی یەکەم 2019
article image

ناس کورد-

پاش سێ ڕۆژ لە بێسەروشوێنبوونی لەنێو بەفری بەرزاییەکانی ملەی تەتەی هەورامان، ئەمڕۆ هەینی تەرمی مێردمنداڵە کۆڵبەرەکەی مەریوان دۆزرایەوە کە لەنێو بەفردا ڕەقبووەوە و هاوڵاتیانی ناوچەکە بە “شەهیدی نان” ناوی دەبەن.

.

بەگوێرەی میدیاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ئەمڕۆ هەینی، 20ی کانونی یەکەمی 2019، تەرمی فەرهاد خوسرەوی 14 ساڵان لە نزیک گوندی کەماڵە لە ناوچەی هەورامان دۆزراوەتەوە.

دوای سێ ڕۆژ لە ڕەقبوونەوەى برا گەورەکەى ئەمرۆش تەرمی خۆی لەناو بەفردا دۆزرایەوە

 

دۆزینەوەی تەرمی فەرهادی 14 ساڵان لەکاتێکدایە، سێ ڕۆژ پێش ئێستا تەرمی ئازاد خوسرەوی برای کە تەمەنی 17 ساڵان بوو دۆزرایەوە، کە ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو بۆ کاری کۆڵبەری چووبوونە ناوچە سنورییەکانی نێوان هەرێم و ڕۆژهەڵاتی کوردستان و توشی بەفرێکی زۆر بوو بوون و ڕێگەیان لێگیرا بوو.

 

لەئێستادا تەرمی فەرهاد گەڕێندراوەتەوە گوندی “نێ” لە شاری مەریوان و هاوڵاتیانی ناوچەکە بە خەمبارییەوە پێشوازییان لە تەرمەکەی کرد و بە “شەهیدی نان” ناوی دەبەن.

دوای سێ ڕۆژ لە ڕەقبوونەوەى برا گەورەکەى ئەمرۆش تەرمی خۆی لەناو بەفردا دۆزرایەوە

دوای سێ ڕۆژ لە ڕەقبوونەوەى برا گەورەکەى ئەمرۆش تەرمی خۆی لەناو بەفردا دۆزرایەوەدوای سێ ڕۆژ لە ڕەقبوونەوەى برا گەورەکەى ئەمرۆش تەرمی خۆی لەناو بەفردا دۆزرایەوە

.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل