fbpx
Shadow Shadow

دوای سێ مانگ مێسی بۆ یاری بەرانبەر بەڕازیل بانگهێشت کرایەوە

17:13 هه‌ینی 01 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

 

دوای زیاتر لە سێ مانگ دوورکەوتنەوەی لە هەڵبژاردەی ئەرجەنتین، لیۆنێل مێسی بۆ یاریی بەرامبەر بەڕازیل و ئۆرۆگوای بانگهێشتی هەڵبژاردەکەی کرایەوە.

.

دوای ئەوەی لە یاریی دیاریکردنی پلەی سێیەم و چوارەمی کوپا ئەمریکای 2019 لە 7ی حوزەیران مێسی بە کارتی سور کرایەوە دەرەوە و دواتر لێدوانی دژی یەکێتی تۆپی پێی ئەمریکای باشوردا، یەکێتییەکە بڕیاریدا، مێسی بۆ ماوەی سێ مانگ لە یارییە نێودەوڵەتییەکان سڕ بکات.

.

لەئێستادا سزاکەی مێسی تەواو بووە و ڕاهێنەری هەڵبژاردەکەش بانگهێشتی هەڵبژاردەکەی کردووەتەوە و بۆ دوو یاری داهاتووی دۆستانەیان بەرامبەر بەڕازیل و ئۆرۆگوای.

.

ئەرجەنتین لە بەرواری 15ی ئەم مانگە لە یارییەکی دۆستانەدا بەرامبەر بەڕازیل و لە 18ی مانگ لە بەرامبەر ئۆرۆگوای یاری دەکات.

.

لەوکاتەوەی مێسی سزادراوە، ئەرجەنتین چوار یاری کردووە، دوو یاری بردووەتەوە و لە دوو یاریشدا بەرامبەر بووە.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل