ناس کورد-وریا حسێن
دوای نزیکەى ساڵێک، هیچ لایەنێکی لیژنەی بەدواداچوون بۆ ڕووداوەکانى تەقینەوەی کۆگاکانی چەک و تەقەمەنی ئاگاداری کاری لیژنەکە نییە و هیچ هۆکار و ئەنجامێکیش لەبارەى ڕووداوەکە ئاشکرا نەکراوە.
لە مانگی حوزەیران تاوەکو ئابی 2018، زیاتر لە حەوت کۆگای چەک و تەقەمەنی هێزەکانى پێشمەرگە و ئاسایش لە ناوچە جیاوازەکانى هەولێر و سلێمانی و دهۆک تەقینەوە، تەقینەوەیەک یەک لەدوای یەک بوون، گەورەترینیان تەقینەوەى کۆگایەکى نزیک بەحرەکەى هەولێر و دوو ڕۆژ دوای ئەوەش، تەقینەوەى کۆگایەکی بوو لە ناوچەى تاسڵوجەى سلێمانی.
هەرچەندە لەو کاتەدا حکومەتى هەرێم و وەزارەتى پێشمەرگە هیچ هۆکارێکى دیار و بنجبڕیان بۆ ڕووداوەکان ئاشکرا نەکرد، بەڵام لیژنەیەک لە نوێنەرانی وەزارەتى پێشمەرگە و ئاسایش و ناوخۆ پێکهێنرا بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە، بەڵام شەش مانگە ماوەى یاسایی لیژنە کۆتایی هاتووە و هیچ لایەنێکیان نازانن ئەنجامی لیژنەکە چییە، سەرجەمیان نەک تەنها لە هۆکاری تەقینەوەکان، بەڵکو لە کاری لیژنەکەش ئاگادار نین.
جه‌بار یاوه‌ر، ئه‌میندارى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه لە لێدوانێکیدا بۆ ناس کورد بێ ئاگایى خۆیى له ئه‌نجامى لیژنه‌ى لێكۆڵینه‌وه ده‌ربڕى و ئاماژه‌ى بەوەکرد، لیژنه‌كه له‌سه‌ر ئاستى حكومه‌تى هه‌رێم دروستكرا ئه‌ندامێكى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى تێدابوو.
وتیشى، “كاتى خۆى ته‌قینه‌وه‌كان ته‌نها له كۆگاكانى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه نه‌بوون، به‌ڵكو كۆگاى هێزه‌كانى (پێشمه‌رگه، ئاسایش، ناوخۆ)ش بوون، بۆیه ئه‌وكاته له‌سه‌ر ئاستى حكومه‌ت ئه‌و سێ لایه‌نه لیژنه‌كه پێكهات، به‌ڵام من ئاگادارى ئه‌نجامى لیژنه‌كه نیم”.
هاوشێوه‌ى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه، وه‌زاره‌تى ناوخۆى هه‌رێمیش ئاگادارى ئه‌نجامى كارى لیژنه‌كه نیه، ئەوەتا سامى جه‌لال، سه‌رۆكى دیوانى وه‌زاره‌تى ناوخۆى هه‌رێم هیچ زانیارییه‌كى بە ناس کورد نەدا، تەنها ووتى، “ئاگادارى كارى ئه‌و لیژنه‌یه و ئه‌نجامه‌كانى نیم.”
لیژنه‌كانى پێشمه‌رگه له خولى پێشوو و ئێستاى په‌رله‌مانیش هیچ ئه‌نجامێكیان له‌باره‌ى كارى ئه‌و لیژنه‌یه‌وه به‌رده‌ست نیه، به‌گوێره‌ى ووته‌ى بڕیارده‌رى لیژنه‌ى پێشمه‌رگه‌ى خولی پێشووی په‌رله‌مانى كوردستان، ئه‌وان ئاگادار نه‌كراونه‌ته‌وه له ئه‌نجامى هۆكارى ته‌قینه‌وه‌ى كۆگاكان.
به‌هار عه‌بدوڕه‌حمان، بریارده‌ری لیژنه‌ی پێشمه‌رگه بوو کە ئەوکات وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌یان بانگهێشتى په‌رله‌مان كرد، بە ناس کوردی وت، “ئه‌وه‌ى ئه‌وان به ئێمه‌یان ووت هۆكارى گڕگرتنى كۆگاكان بۆ كۆنى و خراپى ئه‌و كۆگایانه و تۆڕى كاره‌با ده‌گه‌ڕێته‌وه، هه‌ندێك جاریش پێشمه‌رگه جگه‌ره یان جهرغ له كۆگاكان بهكاردههێنێن، بەڵام تا كۆتایى خوله‌كه هیچ شتێكمان بۆ نه‌هات.”
لەلایەکى ترەوە، شاخه‌وان ڕه‌ئوف، ئەندامی لیژنەى پێشمەرگەى ئەم خولەى پەرلەمان به هه‌مان شێوه‌ى به‌هار عه‌بدوڕه‌حمان جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ده‌كاته‌وه كه لیژنه‌كه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم له‌وباره‌یه‌وه هیچى ئه‌نجامێكى ئاڕاسته نه‌كردوون.
ئەو دەڵێت، “لێكۆڵینه‌وه له‌و پرسه و هه‌موو ئه‌و پرسانه ده‌كه‌ین كه په‌یوه‌ستن به وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌وه”.
پێشتر وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه نیشانه‌ى پرسیارى له‌سه‌ر ئه‌و گومانانه دروستكرد كه له‌لایه‌ن ڕاى گشتى و میدیایه‌وه له‌سه‌ر ته‌قینه‌وه‌ى كۆگان هه‌بوون، بۆیه ئەو کات لە کۆنفڕانسێکى ڕۆژنامەنوسیدا، قاره‌مان كه‌مال، جێگری سه‌رۆكی ئه‌ركانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه رایگه‌یاند، “لیژنه‌یه‌ك كه له ئاسایش و پۆلیس و فه‌رمانگه‌كانی دیكه‌ی په‌یوه‌ندیدار پێكهێنراون و له ئێستا هیچ شتێك ناڵێین تاوه‌كو ئه‌و لیژنه‌یه نه‌گاته ئه‌نجامێك”.
هه‌ر ئه‌وكات، جه‌عفه‌ر شێخ موسته‌فا، به‌رپرسى هێزه‌كانى 70ی پێشمەرگەش گومانى له ڕووداوەکان هه‌بوو و نەیشاردەوە کە “جێگه‌ى گومانه له كاتێكدا كه‌شوهه‌وا به ڕۆژدا گه‌رمتره، به‌ڵام كۆگاكان به شەودا ده‌ته‌قنه‌وه”.
به‌گوێره‌ى ڕێنماییه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێم، هه‌ر لیژنه‌یه‌كى حكومى له‌باره‌ى هه‌ر پرسێكه‌وه پێكدێت پێویسته له‌ماوه‌ى شه‌ش مانگدا كاره‌كانى ته‌واوبكات، به‌پێچه‌وانه‌وه به لیژنه‌یه‌كى هه‌ڵوه‌شاوه ناوده‌برێت، بۆیه گومان ده‌كرێت “لیژنه‌كه له بنه‌ڕه‌تدا كاره‌كانى ته‌واو نه‌كردبێت و هه‌ڵوه‌شابێته‌وه”، بهوپێیهیى لیژنه‌كه‌ى حكومه‌ت پاش نزیكه‌ى یه‌ك ساڵ هیچ شتێكى بۆ په‌رله‌مان و ڕاى گشتى ئاشكرانه‌كردووه.