fbpx
Shadow Shadow

دوای زیاتر لە هەفتەیەک قوربانیانی ئەمریکا لە بۆردومانەکەی ئێران بۆسەر عەین ئەسەد ئاشکرادەکرێت

08:41 هه‌ینی 17 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

،

دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە هەفتەیەک بەسەر بۆردومانەکەی ئێران بۆسەر بنکەی عەین ئەسەدی ئەمریکی لە عێراق، بەرپرسێکی هێزەکانی ئەمریکا زیانە گیانییەکانی ئەمریکا ئاشكرادەکات و بە وتەی ئەو 14 سەربەزیان برینداربوون و بردراونەتە نەخۆشخانە.

،

بیڵ ئۆربان، وتەبێژی فەرماندەیی هێزەکانی مەرکەزیی ئەمریکا، ڕایگەیاندووە: “لە هێرشەکەی هەفتەی ڕابردووی سوپای پاسدارانی ئێران بۆسەر بنکەی عەین ئەسەد لە عێراق، هیچ سەربازێکمان نەکوژرا، بەڵام ژمارەیەک بریندارمان هەبووە”.

،

وتیشی، بەهۆی برینداربوونەوە و  بۆ چارەسەرکردن 11 سەربازیان ناردووەتە ئەڵمانیا و سێ سەربازی دیکەشیان ناردووەتە کوەیت.

،

ئۆربان ئاماژەی بەوەشکرد، لەدوای وەرگرتنی چارەسەر، سەرجەم سەربازەکان دەگەڕێنەوە عێراق و بەردەوام دەبن لە کارەکانیان.

،

بەرەبەیانی چوارشەممەی ڕابردوو، 8ی کانونی دووەمی 2020، سوپای پاسدارانی ئێران چەندین موشەکی ئاڕاستەی بنکەی عەین ئەسەد لە بەغدا کرد، کە تایبەتە بە هێزەکانی ئەمریکا و نزیکەی هەزار و 500 سەربازی ئەمریکی تێدایە.

 

لەدوای ڕووداوەکەش، دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند: “هیچ سەربازێکمان لە بۆردومانەکەدا نەکوژراوە”، بەڵام ئاماژەشی بە هیچ بریندارێک نەکرد.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل