Shadow Shadow

دوای زیاتر لە نۆ مانگ بڕیارە ئەمڕۆ پەرلەمان متمانە بە کابینەی نۆیەمى حکومەت بدات

10:05 چوار شه‌ممه‌ 10 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد-

دوای زیاتر لە نۆ مانگ ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان، متمانە بە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم دەدات، بڕیاریشە سەرۆکی کابینەکە هێڵە سەرەکییەکانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی حکومەتەکەی بخاتەڕوو.

.

کابینەی نۆیەم لە 21 وەزیر پێکدێت و مەسرور بارزانی سەرۆکایەتی دەکات و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیران دەبێت، ئەمڕۆ جگە لە وەزیری سامانە سروشتییەکان تەواوى کابینەکە لە بەردەم پەرلەماندا سوێندی یاسایی دەخۆن.

.

وەزیری سامانە سروشتییەکان ئەم کابینەیەش پشکی پارتییە، بەڵام بەهۆی هەستیاری ئەو پۆستەوە هێشتا هیچ کەسێک بۆ ئەو پۆستە دیارینەکراوە و دیاریش نییە چارەنوسی ئەو وەزارەتە چی لێدێت.

.

ڤالا فەرید، سەرۆکایەتی دانیشتنەکەی ئەمڕۆی پەرلەمان دەکات و لە سبەینێشەوە خۆی وەکو وەزیری هەرێمی کوردستان دەچێتە حکومەت و رێواز فایەق، لە پشکی یەکێتی دەبێتە سەرۆکی پەرلەمان.

.

بڕیارە دانیشتنەکەى ئەمڕۆى پەرلەمانى کوردستان، کاتژمێر 11ى پێشنیوەڕۆ دەستپێبکات، کارنامەى دانیشتنەکەش بریتییە لە (متمانە دان بە سەرۆکى ئەنجومەنى وەزیران، خوێندنەوەى ناوى وەزیرەکان لەلایەن مەسرور بارزانییەوە، سوێندخواردنى سىەرۆکوەزیران و جێگرەکەى لەگەڵ وەزیرەکانى کابینەى نۆیەم و خوێندنەوەى هێڵە گشتییەکانى کابینەکەى لەلایەن مەسرور بارزانییەوە).

.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل