fbpx
Shadow Shadow

بۆ دڵنیابوونەوە لە کوژرانی

دوای دوو خولەک لە پێکانی.. هێزێکی تایبەتی ئەمریکی چوونەتەسەر تەرمی سولەیمانی

14:03 شه‌ممه‌ 11 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

کەناڵی فۆکس نیوزی ئەمریکی ئاشکرای کرد، لەدوای پێکانی ئۆتۆمبێلی قاسم سولەیمانی و مەهدی موهەندیس لە فڕۆکەخانەى بەغدا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، دەستبەجێ هێزێکی تایبەتی ئەمریکی دابەزیونەتە شوێنی لێدانەکە بۆ پشکنینی تەرمەکان و دڵنیابوونەوە لە کوژرانی قاسم سولەیمانی.

.

لە ڕاپۆرتێکی ئەمڕۆیدا، کەناڵی فۆکس نیوزی ئەمریکی لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگاداری ئەمریکاوە دەڵێت، “هێزە تایبەتەکەى ئەمریکا لە دوو خولەکدا دابەزیونەتە شوێنی بۆردومانەکە و تەرمەکانیان پشکنیوە و وێنەیان گرتووە و دڵنیابوونەتەوە لە کوژرانی سولەیمانی و شوێنەکەیان بەجێهێشتووە.”

.

دەشڵێت، “هێزە تایبەتەکە تەرمەکەى سولەیمانیان جوڵاندووە و دۆکەڵ و شوێنەوارى ئاگریان لەسەرى لاداوە بۆ ئەوەى بیناسنەوە، دواتر وێنەیان گرتووە و ئەو شتانەشى کە پێى بووە لەوانە کتێبێک  و هەندێ پارە و دەمانچەیەک، هەڵیانگرتووە و بردوویانە.”

.

فۆکس نیوز ڕاشیگەیاند کە “هیچ ئامێرێکى ئەلیکترۆنى لەوانە موبایل لە شوێنی تەرمەکەى سولەیمانى نەدۆزراوەتەوە، بەهۆى ئەوەى موشەکەکان هەموو ئەوانەى سوتاندووە.”

.

هەینى ڕابردوو، 3ى کانونى دووەمى 2020، ئەمریکا بە فڕۆکەى بێفڕۆکەوان هێرشی کردە سەر سەر کاروانی ئۆتۆمبێلەکانى قاسم سولەیمانی لە دەروازەى فڕۆکەخانەى بەغدا، تێیدا خۆی و مەهدی موهەندیس و سەرجەم هاوڕێکانی کوژران.

دوای دوو خولەک لە پێکانی.. هێزێکی تایبەتی ئەمریکی چوونەتەسەر تەرمی سولەیمانی دوای دوو خولەک لە پێکانی.. هێزێکی تایبەتی ئەمریکی چوونەتەسەر تەرمی سولەیمانی دوای دوو خولەک لە پێکانی.. هێزێکی تایبەتی ئەمریکی چوونەتەسەر تەرمی سولەیمانی

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل