fbpx
Shadow Shadow

دوای خانەنشینبوونی لەحکومەت لەنێو یەکێتیدا پۆستێکی ئەمنی دەدرێت بە جەلال شێخ کەریم

18:31 هه‌ینی 18 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد –

بەبڕیاری کۆسرەت رەسوڵ عەلی، جەلال شێخ کەریم بریکاری پێشوی وەزارەتی ناوخۆ  کرایە راوێژکارى ئەمنى جێگرى سکرتێرى گشتى یەکێتى نیشتیمانى کوردستان.

.

بەگوێرەى نوسراوێکى فەرمى کە وێنەیەکى دەست ناس کورد کەوتوە:”کۆسرەت رەسوڵ، جێگرى سکرتێرى گشتى یەکێتى نیشتیمانى کوردستان، جەلال شێخ کەریم، بریکارى پێشوی وەزیرى ناوخۆى وەک راوێژکارى خۆى بۆ کاروبارى ئەمنى دەستنیشانکرد”.

.

نووسراوەکە، ڕۆژی (دووشەممە، 14ی تشرینی یەکەمی 2019) دەرچووە و تیایدا ئاماژەی بەوە داوە :”بڕیارەکە لەڕۆژی دەرچونیەوە کاری پێدەکرێت”.

.

جەلال شێخ کەریم، ماوەی زیاتر لە 10 ساڵە بریکاری وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان بووە و بەهۆی گەیشتنی تەمەنی بە تەمەنی خانەنشینبوون لە مانگی ئەیلولی ئەمساڵ بە بڕیارى مەسرور بازرانی، سەرۆکی حکومەت خانەنشین کرا.

.

دوای خانەنشینبوونی لەحکومەت لەنێو یەکێتیدا پۆستێکی ئەمنی دەدرێت بە جەلال شێخ کەریم

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل