Shadow Shadow

"دەمزانی بگاتە هەرێم ڕێگەی پێدەدرێت هەڵبێت"

دوای حەوت ساڵ مالیکی باس لە چۆنیەتی هەڵهاتنی تارق هاشمی دەکات

10:35 هه‌ینی 12 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد

نوری مالیکی سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق لە دیدارێکی تەلەفزیۆنیدا باس لە هەڵهاتنی تارق هاشمی جێگری ئەوکاتی سەرۆک کۆماری عێراق بۆ دەرەوەی وڵات دەکات.

.

دوێنێ پێنجەشەممە 11ی تەمموزی 2019، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی سۆمەرییە، نوری مالیکی سەرۆکی حزبی دەعوە باسی لە چۆنیەتی هەڵهاتنی تارق هاشمی جێگری ئەوکاتی سەرۆک کۆماری عێراق کرد.

.

مالیکی ڕایگەیاند: “له‌نوسینگه‌كه‌م بووم له‌ئه‌مریكا، دادوه‌ر فائیق زێدان و چه‌ند دادوه‌رێكى تر هاتنه‌ لام و ئیبراهیم جه‌عفه‌ریشم له‌گه‌ڵدا بوو، دادوه‌ره‌كان پێیانوتم بڕیارى پشكینینى ماڵه‌كه‌ى تاریق هاشمیان ده‌ركردووه‌، ئه‌وێش پێانیوتووه‌ ئه‌و جێگرى سه‌رۆك كۆماره‌ و ئه‌وه‌ش گرفت دروست ده‌كات.”

.

مالیكى باسی لەوەکردووە‌ : “دادوه‌ره‌كه‌ پێیوتم ئه‌و بڕیاره‌یان له‌سه‌ر بنه‌ماى به‌ڵگه‌ و دانپێدانان ده‌ركردوه‌ و ده‌یانه‌وێت ماڵه‌كه‌ى بپشكنن و گه‌ر بێتو ڕێگریان لێبكه‌ن ئه‌وا فه‌رمانى گرتنم بۆ تۆمه‌تى په‌كخستنى دادگا بۆ ده‌رده‌كه‌ن.”

.

مالیكى ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كردووه‌،  له‌سه‌ر بنه‌ماى ئه‌و به‌ڵگه‌ و دانپێدانانه‌ى كه‌ بڵاوكرانه‌وه‌، گه‌شتكردن له‌هاشمى قه‌ده‌غه‌كرا و كاتێكیش ویستى به‌فرۆِكه‌ بچێته‌ ده‌ره‌وه‌ى وڵات، ده‌زگاى هه‌واڵگرى پێانزانى و ڕێگریان لێكرد.

.

مالیكى ڕاشیگه‌یاندوه‌، په‌یوه‌ندى به‌ دادوه‌ر مه‌دحه‌ت مه‌حموده‌وه‌ كردووه‌ و پێیوتوه‌ هاشمى ده‌یه‌وێت  بۆ ده‌ره‌وه‌ى وڵات گه‌شت بكات بڕیارى ئه‌وان چیه‌ له‌وباره‌یه‌وه‌، ئه‌و دادوه‌ره‌ش پێوتووه‌ بۆى نیه‌ گه‌شتى ده‌ره‌وه‌ بكات به‌ڵام ده‌توانێت گه‌شتى هه‌رێم بكات، ئه‌وه‌بوو هاشمى ڕۆشته‌ هه‌رێم و له‌وێشه‌وه‌ ڕایكرده‌ ده‌ره‌وه‌.

.

مالیكى ده‌شلێت :” من ده‌مزانى بچێته‌ هه‌رێمى كوردستان ڕاده‌كات و ناگه‌ڕێته‌وه‌ به‌ڵام نه‌شمده‌توانى قه‌ده‌غه‌ى ئه‌و گه‌شته‌ى لێبكه‌م.”

.

تارق هاشمى، جێگرى سه‌رۆك كۆمارى پێشووترى عێراق بوو، ساڵى 2012 به‌تۆمه‌تى تێوه‌گلان له‌كرده‌وه‌ى تیرۆریستى فه‌رمانى گرتنى له‌لایه‌ن دادگاكانى عێراقه‌وه‌ بۆ ده‌رچوو، پاشماوه‌یه‌كى كه‌م به‌رپرسانى هه‌رێمى كوردستان ده‌رفه‌تى ڕاكردنیان بۆ ده‌ره‌وه‌ى وڵات بۆ ڕه‌خساند و ئێستا لە تورکیا نیشتەجێیە.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل