Shadow Shadow

دوای بڕیارەکەی موقتەدا، هێزەکانی سەرایای سەلام هەڵدەوەشێنرێنەوە

22:55 سێ شه‌ممه‌ 02 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد

فەرماندەی هێزەکانی سەرایای سەلامی سەر بە ڕەوتی سەدر ڕایگەیاند، بڕیارەکەی موقتەدا سەدر جێبەجێ دەکرێت و هێزەکانیان هەڵدەوەشێننەوە.

.

ئەمڕۆ، سێشەممە 2ی تەمموزی 2019، ئەبو یاسر فەرماندەی گروپی سەرایا سەلام لە ڕاگەیەندراوێکیدا ڕایگەیاند، “بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکەی موقتەدا سەدر سەبارەت بە چاکسازیی و پاراستنی سەروەریی عێراق، ڕایدەگەیەنم کە فەرمانی ھەڵوەشاندنەوە و داخستنی بارەگاکانی سەرایا سەلام جێبەجێ دەکەین.”

.

لە بەشێکی ڕاگەیەندراوەکەی ئەبو یاسردا هاتووە، “گرنگە متمانەمان ھەبێت بە ھەنگاوە چاکسازییەکانی موقتەدا سەدر و لە ھەمووی گرنگتر ئەوەیە، بەرژەوەندی عێراق بخەینە سەرووی بەرژەوەندییەکانی دیکەوە.”

.

پێشتر موقتەدا سەدر، رێبەری ڕەوتی سەدر لە تویتێکدا ڕایگەیاندبوو، پشتیوانی لە بڕیارەکەی عادل عەبدولمەهدی دەکات بۆ ڕێکخستنەوەی گروپەکانی حەشدی شەعبی لە ناو سوپای عێراقدا، لەو چوارچێوەشدا بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی هێزەکانی سەرایا سەلامی ڕەوتەکەی دەرکرد.

.

ئەو بڕیارەی موقتەدا سەدر دوای ئەوە ھات، دوێنێ دووشەممە 1ی تەمموزی 2019، عادل عەبدولمەھدی سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی عێراق، بڕیارنامەیەکی سەربازیی واژووکرد کە ژمارەیەک رێنمایی سەبارەت بە حەشدی شەعبی لەخۆگرتبوو.

.

لە چوارچێوەی بڕیارنامەکەدا، ئەو بارەگایانەی کە ناوی حەشدی شەعبییان لەسەرە، لە سەرجەم شارەکاندا دادەخرێن، ھەروەھا حەشدی شەعبی دەخرێتە پاڵ سوپای عێراق و لەژێر فەرمانەکانی فەرماندەی گشتیی ھێزە چەکدارەکاندا کاردەکات.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل