Shadow Shadow

دوای ئەوەی دەنگیدا پەنجەی خۆی بڕیەوە

08:46 شه‌ممه‌ 20 نیسان 2019
article image

ناس کورد-

.

دەنگدەرێک هەستا بە بڕینەوەی پەنجەی خۆی دوای ئەوەی کە بۆیدەرکەوت بەهەڵە دەنگی داوە بەو لیستەی کە دژ بە لیستە خوازراوەکەی خۆیەتی، لە میانەی خولی دووەمی هەڵبژاردنەکانی هندستان.

.

بەپێی ڕۆژنامەی ئاسیای نێودەوڵەتی، باوان کۆمار لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەکە ڕونی کردۆتەوە، بەهەڵە دەستی ناوە بە نیشانەی گوڵەکەدا، لەبری ئەوەی دەستبنێت بە نیشانەی فیکلەکەدا کە لۆگۆی ئەو پارتە دڵخوازەکەیەتی، بۆیە ئەو پەنجەیەی خۆی بڕیوەتەوە کە دەنگی پێداوە.

.

باوان دەڵێت، بە نیاز بووە، دەنگ بە پاڵێوراوی لیستی باهوجان ساماغ بدات، لە دژی پاڵێوراوی بهاراتیا جانتای دەسەڵاتدار، لە شاری بڵند شەهر لە ویلایەتی ئۆتربرادش، بەڵام بە هەڵە بە پێچەوانەوە دەنگی داوە.

.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە دەنگدەرەکانی هیندستانیش هاوشێوەی زۆربەی وڵاتان، دوای دەنگدان پەنجەیان دەخەنە ناو “مرەکبێکەوە” کە زۆر بە گرانی ئەو ڕەنگە لادەبرێت.

دوای ئەوەی دەنگیدا پەنجەی خۆی بڕیەوە

.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل