fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

ژمارەى مردووان و توشبووان هەڵکشاوە

دوایین نەخشەى کۆرۆنا لەسەر ئاستى جیهان “چووەتە قۆناغێکى مەترسیدار”

11:56 شه‌ممه‌ 08 شوبات 2020
article image

ناس کورد-

 

بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا لەجیهاندا چووەتە “قۆناغێکى مەترسیدارەوە”، ژمارەى توشبووان و ئەو کەسانەى بەهۆیەوە گیانیانلەدەستداوە بەرزبووەتەوە.

.

بەپێى نوێترین ئامار کە ئاژانسى هەواڵى فەڕەنسى بڵاویکردووەتەوە، ڤایرۆسەکە لەکاتى سەرهەڵدانیەوە تاوەکو ئەمڕۆ ڕۆژى شەممە، 717 کەسى کوشتووە و زیاتر لە 30 هەزار کەسیش لە چین گیرۆدەى بوون.

.

لەدەرەوەى چینیش نزیکەى 300 کەس تووشى ڤایرۆسەکە بوون کە دابەشدەبنە سەر 30 وڵاتى جیهاندا.

دوایین نەخشەى کۆرۆنا لەسەر ئاستى جیهان "چووەتە قۆناغێکى مەترسیدار"

.

چـین

ڕێژەى توشبووان لەسەرتاسەرى چیندا گەیشتووەتە، 31 هەزار و 161 کەس و 636 کەسیش لەو ژمارەیە بەو هۆیەوە گیانیانلەدەستداوە کە زۆربەى خەلکى ناوچەى وەهان و دەوروبەرى بوون.

.

لەهۆنگ کۆنگ 24 کەس توشى ڤایرۆسەکە بوون و یەکیکان گیانیلەدەستدا، زۆربەى ئەوانەش سەردانى شارى ووهانی چینیان کردبوو. هەروەها لەماکاو 10 حاڵەت ئەلتبێت یەک توشبوو هەن.

.

ئاسیا و زەریاى هادى

لە ژاپۆن 86 کەس توشبوون کە 61 کەسیان کەشتیوانى گەشتیارین لەدایمۆند پرێنسس.

.

لەکۆریاى باشور 24 کەس و لەتایوان 16 کەس توشبوون.

.

باشورى ڕۆژهەڵاتى ئاسیا

سەنگاپورە 30 کەس، تایلەند 25 کەس، ڤیتنام 12 کەس ، مالیزیا 14 کەس، فلپین 3 کەس و یەکێکیان گیانى لەدەستداوە، کەمبۆدیاش 1 کەس توشى ڤایرۆسەکە بوون.

.

باشورى ئاسيا

هیندستان 3 کەس و نیپاڵ و سریلانکا یەک کەس توشبوون.

.

ئوسترالیا

15 کەس کەزۆربەیان سەردانى شارى وەهان و ناوچەى هۆباى چینیان کردووە توشبوون.

.

ئەمریکا و کەنەدا

ئەمریکا کەسێک گیانى لەدەستدا و 12 توشبووى تر هەیە و لەکەنەداش 5 توشبوو هەیە.

.

ئەوروپا

ئەڵمانیا 14 توشبوو هەیە و فەرەنسا 6 کەس و ئیتاڵیا 2 کەس و بەلجیکا و ئیسپانیا و فینلەندا و سوید کەسێک تووشى ڤایرۆسەکە بووە، بەریتانیاش 3 کەس توشبوون.

.

ڕوسیا دوو کەس و ئیماراتى عەرەبیش 7 کەس توشى ڤایرۆسەکە بوون.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل