fbpx
Shadow Shadow

دوایین ئاماری قوربانییانی خۆپیشاندانەکانی عێراق

22:48 چوار شه‌ممه‌ 02 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

بەهۆی توندووتیژی هێزە ئەمنییەکان و ئاڵۆزییەکانەوە، لە خۆپیشاندانەکانى شارەکانی عێراق، شەش خۆپیشاندەر گیانیان لەدەستداوە.

,

ماوەی دوو ڕۆژە خۆپێشاندانێكی بەرفراوان لە بەغدا و چەند شارێكی دیکەی عێراق دەستی پێکردووە، لە ئەنجامی پێكدادانی خۆپێشاندەران و هێزە ئەمنییەكان، ژمارەیەك لە خۆپیشاندەران كوژران و بریندار بوون.

,

بەپێی دوایین ئامارەکانیش کە کەناڵی عەرەبیە بڵاویکردووەتەوە: “ئەمڕۆ چوارشەممە، 2ی تشرینی یەکەمى 2019، لە بەغداد دوو خۆپیشاندەر و لە زیقار سێ خۆپیشاندەر کوژراون، ئەندامێکی هێزەکانی پۆلیسیش گیانی لەدەستداوە”.

,

کەناڵی عێراقییەی سەر بە حکومەتی عێراقیش ئاماژەی بەوەداوە: “لە خۆپیشاندانەکانی ئەمڕۆدا لە زیقار خۆپیشاندەرێک گیانی لەدەستداوە و هەروەها 20 خۆپیشاندەر و پینج ئەندامی هێزە ئەمنییەکانیش بریندار بوون، هەروەها خۆپیشدانەکانی بەغدا دوو خۆپیشاندەر کوژران و 82 کەسیش بریندار بوون، هەروەها لە دیوانیە 10 کەس بریندار بوون”.

,

خۆپیشاندانەکان تەشەنەیان سەند و لە شارەکانی بەعقوبە، موسەنا، دیوانیە، نەجەف، بەسرە و کەرکوکیش خۆپیشاندان بەڕێوەچوون.

,

بەپێی دواین زانیارییەکان ناس، لە پارێزگای زیقار خۆپیشاندانەکان زۆر فراوان بوون و بارەگای بەشێک لە حیزبەکان و بارەگای پارێزگای زیقار و چەند ئۆتۆمبێلێک لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە سوتێندراون.

,

هەروەها لە خۆپیشاندانەکانی ئەمڕۆی بەغداد خۆپیشاندەران دروشمیان دژی ئێران وتوەتەوە، لە دیوانیەش ئاڵای ئێران سوتێندرا لەلایەن خۆپیشدەرانەوە، لە چەند شارێکى دیکەش بارەگاى چەند حیزبێک سوتێندرا.

,

بۆ کۆنتڕۆڵکردنى خۆپیشاندانەکانیش، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە 90 کەس لە بەغداد و 37 کەس لە زیقار دەستگیرکراون.

,

لە خۆپیشاندانەکانی دوێنێشدا، بەگوێرەى ئامارەکان دوو خۆپیشاندەر گیانیان لەدەستدا، هەروەها 200 کەسیش برینداربوون کە 40 کەسیان ئەندامی هێزە ئەمنییەکان بوون.

,

لەلایەکى دیکەوە سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق لەکۆبوونەوەدان، مەبەستى کۆبوونەوەکەش بۆ تاووتوێکردنى پرسی خۆپیشاندانەکان و ئاڵۆزییەکانە.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل