fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

له‌ 24 كاتژمێری رابردودا نزیكه‌ی 100 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌

دوایین ئاماری قوربانیانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاوکرایەوە

09:15 دوو شه‌ممه‌ 10 شوبات 2020
article image

ناس کورد-

کۆرۆنا بەرۆکی چین بەرنادات و ڕێژەی قوربانیانی ڤایرۆسەکە بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە و ئەو کەسانەی بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیانلەدەستداوە نزیکدەبنەوە لە هەزار کەس و ژمارەی توشبووانیش 40 هەزار کەسی تێپەڕاند.

.

لیژنەی تەندروستی نیشتمانی چین دوایین ئاماری قوربانیانی ڤایرۆسی كۆرۆنای بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا، 99 كەس بەھۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیانلەدەستداوە و سێ هەزار و 60 کەسی دیکەش تووشی ڤایرۆسەکە بوون.

.

ئاماژە بەوەشکراوە، بەگوێرەی ئەو ئامارانە، تائێستا 908 کەس بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیانلەدەستداوە و ژمارەی توشبووانیش بە ڤایرۆسەکە 40 هەزار کەسی تێپەڕاند.

.

هەر بەگوێرەی ئامارەکانی لیژنەی تەندروستی نیشتیمانیی چین، تائێستا سێ هەزار و 331 کەس کە توشی ڤایرۆسەکە بون، چاکبوونەتەوە و لە ڤایرۆسەکە ڕزگارییان بووە.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل