fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

پزیشکەکان لە هەموو لایەکەوە چواردەوریان داوە

دواین ساتەکانی خۆپیشاندەرێکی 17 ساڵی بەغدا کە تاکە منداڵی دایکی بوو (ڤیدیۆ)

11:14 چوار شه‌ممه‌ 05 شوبات 2020
article image

ناس کورد-

عەبدولمەلیک بەهیواى گۆڕینى دۆخى وڵات و خەونى ژیانێکى باشتر بەشدارى لە خۆپیشاندانەکانى بەغدا کرد، بەڵام ساچمەى چەکدارانى دامامکدار بەیەکجارى خەونەکەیان لە گۆڕنا.

.

عەبدولمەلیک کە تەمەنى 17 ساڵ بوو، ماڵیان لە گەڕەکى دۆرەى بەغدا بوو، باوکى نەماوە و تەنها منداڵى دایکى بوو، چەکدارانى دەمامکدار نەیانهێشت لە ئامێزى دایکیدا بمێنێتەوە و لە گۆڕەپانى خۆپیشاندانەکانى دەوروبەرى گۆڕەپانى تەحریرى بەغدا پێکایان و بەهۆیەوە گیانى لەدەستدا.

.

خزمێکى نزیکى عەبدولمەلیک لە بەغداوە بە ناس کوردى ڕاگەیاند، بەهۆى برینەکەیەوە کە بە ساچمەى چەکى ڕاو لەلایەن کەسانى نەناسراوەوە لە خۆپیشاندانەکانەکانى دەوروبەرى مەیدانى تەحریردا لێیدرابوو، عەبدولمەلیک لەنەخۆشخانەى (ئیبن نەفیس) گیانیلەدەستداوە.

.

دواى گەیاندنى بە نەخۆشخانەکە پزیشکەکان نەشتەرگەرى کتوپڕیان بۆ کرد، بەڵام بەهۆى سەختى برینەکەیەوە نەیانتوانى فریاى بکەون و بەهۆى خوێنبەربوونى توندەوە گیانى لەدەستتدا.

.

کەسە نزیکەکەى عەبدولمەلیک وتى، “ساچمە چوبووە ناو دڵى و سییەکانى و چەند بەشێکى ترى جەستەیەوە، ئەوەش بووە هۆى خوێنبەربوونى توند، ساچمەکان گەورە بوون، لەوانەش نەبوو کە پێشتر دەگیرانە خۆپیشاندەران، سەرەڕاى ئەوەش لەنزیکەوە لێیدرابوو و بەسەختى بریندارى کردبوو”.

.

پەپێى گرتەیەکى ڤیدیۆیی چرکەساتى نەشتەرگەرییەکەى عەبدولمەلیک دەردەکەوێت، چەند برین و کونێک بەجەستەیەوە دیارە ئەوەش لەئاکامى دڕینى سکى بەهۆى ساچمەکانەوە دروستبووە، هەروەها جەستەى خەڵتاى خوێن بووە و پزیشکەکان بە پەرۆشیەوە هەوڵى ڕزگار کردنى دەدەن، بەڵام ناتوانن فریاى بکەون و ژیانى بۆ بگەڕێننەوە.

.

عەبدولمەلیک تەنها کەس نییە کە بەو جۆرە ساچمەیە پێکرابێت، پێشتریش گرتەیەکى ڤیدیۆیى بڵاوکرایەوە کە تێیدا دەردەکەوێت خۆپیشاندەرێک لە گۆڕەپانى خەلانیى بە ساچمەى چەکى ڕاوکردن بریندارکراوە لەلایەن هێزە نەناسراو و دەمامکدارەکانەوە.

.

لەگەڵ بەردەوامبوونى خۆپیشاندانەکانى شارى بەغدا و چەند شارێکى تری عێراقدا، توندوتیژییەکان لەدژى خۆپیشاندەران لەلایەن هێزە ئەمنی و دەمامکدارەکانەوە بەگرتنەبەرى ڕێو شوێنى جیاجیا بەردەوامە، سەرەڕاى داواکان بۆ ڕاگرتنى توندوتیژییەکان.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل