fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

دواین زانیاری لەسەر خێزانەکەى کەرکوک کە “سەرجەم نیشانەکانی کۆرۆنایان” تێدا دەرکەوتووە

21:33 سێ شه‌ممه‌ 25 شوبات 2020
article image

ناس کورد-

دوای ئەوەى ئەمڕۆ وەزارەتى تەندروستى عێراق توشبوونی چوار کەسی یەکی خێزانی شاری کەرکوکی بە نەخۆشی کۆرۆنا ڕاگەیاند، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی تەندروستی کەرکوک دەڵێت، “باری تەندروستی ئەو خێزانە باشە و بەردەوام چارەسەریان بۆ دەکرێت.” 

.

بەپێی ڕاگەیەنراوی وەزارەت، ئەو خێزانە دانیشتووى پارێزگاى کەرکوکن، لەم ماوەى پێشوودا شاری قومی ئێرانیان کردووە و گەڕاونەتەوە عێراق.

.

بەپێی زانیارییەکانی ناس کورد، ئەو خێزانە تورکمانن و دانیشتوی گەڕەکی تسعینن، لە ئێستادا ماڵەکەیان لەلایەن پۆلیسەوە داخراوە.

.

سەباح نامیق، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی تەندروستی کەرکوک بە ناس کوردی ڕاگەیاند، “بە بەردەوامی چاودێری ئەو خێزانە دەکرێت، بەپێی دواین ڕاپۆرتی پزیشکی، لە ئێستادا دۆخی تەندروستییان بەرەو باشتر دەڕوات و چارەسەر وەردەگرن.”

.

وتیشی، “ئەو چوار توشبووە سەرجەم نیشانەکانی کۆرۆنایان لێ دەرکەوتووە.”

.

ئاماژەى بەوەکرد کە “بەپەلە چەند لیژنەیەک دروستکراوە بۆئەوەى ئەو کەسە نزیکانەى خۆیان بهێنرێن کە لە دوای هاتنەوەیان بۆ کەرکوک سەردانیان کردوون، ئەو کەسانەش وەک گومانلێکراو هێنراونەتە نەخۆشخانەى کەرکوک و سەرجەمیان خراونەتە ژێر چاودێری تەندروستییەوە.”

.

سەباح نامیق ئاشکراشیکرد کە “تائێستا هیچ حاڵەتێک لەناو ئەو کەسانەدا دیاری نەکراوە، چونکە سەرجەم پشکنینەکان نێردراون بۆ بەغدا و چاوەڕێی وەڵامی تاقیگە دەکەن.”

.

ئەوە لە کاتێکدایە دوێنێ لە نەجەف، گەنجێکى تەمەن 22 ساڵە و خوێندکارى حەوزەى ئاینى نەجەف کە بە ڕەگەز ئێرانییە دەرکەوت هەڵگری ڤایرۆسەکەیە و یەکەم حاڵەت بوو لە عێراق.

 

زیاتر بخوێنەوە: سوهەیل؛ یەکەم توشبووى کۆرۆنا لە عێراق کێیە؟

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل