Shadow Shadow

دواین زانیاری لەبارەى کەیسەکەى مەلا کرێکار.. ڕادەستی ئیتاڵیا دەکرێتەوە؟ [تایبەت]

13:18 یه‌ك شه‌ممه‌ 18 ئاب 2019
article image

ناس کورد-

دادگای نەرویج لە دوایین دانیشتنیدا بڕیاریداوە بۆ ماوەی هەشت هەفتەی تر دەستبەسەرکردنی مەلا کرێکار درێژبکرێتەوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە کەیسی مەلا کرێکار بە ناس کوردی وت، لێکۆڵینەوەکانی دادگا لەسەر پرسی ڕادەستکردنی مەلا کرێکار بە ئیتاڵیا بەردەوامە و نزیکەی شەش مانگ دەخایەنێت.

.

وتیشی، لەو کاتەوەی مەلا کرێکار دەستگیرکراوە، تەنیا یەکجار ڕێگەی بە خێزانەکەی دراوە لە رێی تەلەفۆنەوە قسەی لەگەڵدا بکات و ئەویش بە زمانی نەرویجی بووە و ڕێگە نەدراوە بە کوردی قسە بکەن.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەگەری ڕادەستکردنی مەلا کرێکار بە ئیتاڵیا زۆرە و پێدەچێت نەرویج ڕادەستی بکات.

.

لە ناوەراستی مانگی ڕابردوودا بە چەند تۆمەتێکی جیاواز دادگای ئتاڵیا بڕیاری 12 ساڵ زیندانیکردنی بەسەر مەلا کرێکاردا سەپاند، کە دیارترینیان بریتین لە هەوڵدان بۆ دروستکردنی خەلافەتی ئیسلامی لە کوردستان و دروستکردنی گروپێک بۆ فراندنی دیپلۆماتکارانی ئەوروپا و دروستکردنی ڕەوتی شاخ کە ناوبراو سەرجەم تۆمەتەکان ڕەتدەکاتەوە و پێی وایە کەیسەکەى بە سیاسی کراوە نەک یاسایی.

مەلا کرێکار لە ساڵی 1958 لە سلێمانی لەدایکبووە و بڕوانامەی ماستەری لە زانستی فەرمودەدا هەیە و لە ساڵانی هەشتاکاندا چەند جارێک چاوی بە ئوسامە بن لادن و عەبدوڵا عەزام کەوتووە و تا ئێستاش ناوی لە لیستی تیرۆری نەتەوە یەکگرتووەکاندایە.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل