fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

دواین زانیاری لەبارەى کۆنگرەى یەکێتی.. 10 بازنە کۆتایی هاتووە

10:33 چوار شه‌ممه‌ 25 کانونی یەکەم 2019
article image

 

ناس کورد-

جیاكردنەوەی دەنگەكانی ئەنجومەنی گشتی سەركردایەتی یەكێتیی لە 10 بازنە كۆتایی هاتووە و لە چوار بازنەی دیكەش دەست بە پڕۆسەکە كراوە.

.

بەپێی هەواڵی پێگەى فەرمى یەکێتى، جیاكردنەوەی دەنگەكانی بازنەکانی هەولێر، خانەقین، گەرمیان، چەمچەماڵ، كۆیە، قەرەچوغ، حەمرین، شنگال، نەینەوا و بەغدا کۆتایی هاتووە.

.

هەروەها پرۆسەی جیاكردنەوەی دەنگەكانی ئەنجومەنی گشتی سەركردایەتی یەكێتی لە بازنەی دهۆك، شارەزوور، سۆران و راپەڕین دەستیپێكردووە.

.

تائێستاش 90%ی دەنگەكانی بازنەی سلێمانی و 80%ی دەنگەكانی بازنەی كەركوك جیاكراونەتەوە.

.

بەپێی ئەنجامی کۆتایی بازنەى کۆیە، ڕەهبەر سەید برایم، ئەبوزێد ساڵح و فەوزیە نەزیف دەرچوون.

.

هاوکات لە بازنەى خانەقینیش، مەحمود سەنگاوی، عیماد ئەحمەد، بڵێسە جەبار فەرمان، موحسین عەلی ئەكبەر و محەمەد مەلا حەسەن دەرچوون.

.

بەپێی پەیڕەوى ناوخۆى یەکێتى کە لەلایەن کۆنگرەوە پەسەندکراوە، ئەندامانى ئەنجومەنى سەرکردایەتى گشتى لە 121 کەس پێکدێت و بە هەڵبژاردن لە کۆنگرە دیاریدەکرێن، بەڵام لەبەرئەوەى هەریەکە لە بەرهەم ساڵح و قوباد تاڵەبانى و ڕێواز فایەق لەیەکەم ڕۆژى کۆنگرەدا بە ئەندامى ئەنجومەنى سەرکردایەتیی گشتی هەڵبژێردران، کێبڕکێکەى لەسەر 118 ئەندامە.

.

بەپێی پەیڕەوەکە، ئەنجومەنى سەرکردایەتیی گشتى بەرزترین دەسەڵاتى هەیە و دواى کۆنگرە سەرۆکى حزبەکە و یاریدەدەرەکانى هەڵدەبژێرێت.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل