fbpx
Shadow Shadow

دواین زانیاری لەبارەى تەندروستی ئەو ژنەى لەگەڵ هاوسەرەکەیدا لە ئێران سوتێنران

12:07 سێ شه‌ممه‌ 10 کانونی یەکەم 2019
article image

ناس کورد-

کەسوکاری ئەو ژنەی لەگەڵ هاوسەرەکەیدا لە ئێران دەرمانخوارد کران و سوتێنران ڕەتیدەکەنەوە گیانی لەدەستدابێت و نوێنەری حکومەتی هەرێمیش لە ئێران دەڵێت، “بەدواداچوونیان بۆ ڕووداوەکە کردووە و چەند کەسێک لەسەر ئەو پرسە دەستگیرکراون.”

.

دوای ئەوەی دەنگۆی گیانلەدەستدانی چیا ناسر، هاوسەری هێمن باقی لە تۆڕە کۆمەلایەتیەکان بڵاوبوویەوە، موحسین باقی، برای هێمن باقی بە ناس کوردی ڕاگەیاند: “ئەو دەنگۆیانە دوورن لە ڕاستییەوە و تائێستا چیا لە ژیاندا ماوە، بەڵام تەندروستی ناجێگیرە”.

.

وتیشی، بەگوێرەی پشکنینە پزیشکییەکان، دڵی 1%  لێدەدات و جگە لەوەی بەشێکی زۆری جەستەی سوتاوە.

.

هەر دەربارەی ڕووداوەکە، نازم دەباغ، نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئێران بە ناس کوردی ڕاگەیاند: “وەک نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم بەدواداچوونمان بۆ ئەو ڕووداوە کردووە و دەزگا ئەمنییەکانی ئێران پێیان ڕاگەیاندووین کە چەند کەسێکیان لەسەر ئەو پرسە دەستگیرکردووە”.

.

وتیشی، ئەوان نوێنەری حکومەت و هاوڵاتیانی هەرێمن لەو وڵاتە و هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ بە سزا گەیاندنی تاوانباران، بەڵام ئەوەش کاری دەزگا ئەمنییەکانی ئێرانە و ناتوانن تەواوی وردەکارییەکان بخەنەڕوو.

.

هێمن باقی و چیا ناسری هاوسەری و دایکی چیا کە خەڵکی شاری هەڵەبجەن، دوای ئەوەی بۆ چارەسەری پزیشکی سەردانی ئێرانیان کردبوو، ڕۆژی شەممەی ڕابردوو، لەلایەن چەند کەسیکەوە هێمن باقی و چیا ناسڕ دەرمانخوارد کران و دواتر سوتێنرابوون.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل