fbpx
Shadow Shadow

دواین ئاماری قوربانیانی تەقینەوەکانی کەرکوک راگەیەندرا

18:47 هه‌ینی 31 ئایار 2019
article image

ناس کورد-
وەزارەتی تەندروستی عێراق دواین ئاماری قوربانیانی تەقینەوەکانی شەوی ڕابردووی شاری کەرکوکی بڵاوکردەوە و ئاماژە بەوە دەکات “دوو کەس کوژراوون و 38 کەسی دیکە برینداربوون”.

.

بەگوێرەی ئامارەکەی وەزارەتی تەندروستی عێراق، لە ئەنجامی زنجیرە تەقینەوەکانی شاری کەرکوکدا، دووکەس کوژراوون و 38 کەسیش برینداربوون و تا ئێستاش ژمارەیەک لە بریندارەکان لەژێر چاودێری وردان.

.

بڵاوکردنەوەی ئامارەکەی وەزارەتی تەندروستی عێراق لەکاتێکدایە کە پێشتر تۆڕی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق، ئامارێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند “لە ئەنجامی پێنج تەقینەوەکەی کەرکوک، سێ کەس گیانیان لەدەستداوە 16ی دیکەش برینداربوون”.

.
شەوی ڕابردوو پێنج تەقینەوەی یەک لەدوای یەک شاری کەرکوکی هەژاند، ئەگەرچی گومان دەکرێت ڕێکخراوی داعش ئەنجامدەری تەقینەوەکان بن، بەڵام تا ئێستا هیچ لایەنێک بەرپرسیاریەتی تەقینەوەکانی لە ئەستۆ نەگرتووە.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل