ناس کورد-
بەگوێرەى دواین ئامارى تەقینەوەکانى قامیشلۆ، شەش کەس شەهید بوون و 42 کەسی دیکەش بریندار بوون، بەشێک لە بریندارەکانیش ڕەوانەى هەرێمى کوردستان کراون.
,
ئاژانسى هاوار نیوز لەبارەى دواین ئامارى قوربانیانى تەقینەوەکانى قامیشلۆ ئاشکرایکردووە: “تەقینەوەکان لەڕێگەى دوو ئۆتۆمبێلى بۆمبڕێژکراوەوە ئەنجامدراون، کە لە کاتژمێر 3:40 خولەک لە بازاڕى سەرەکى شارى قامیشلۆ خۆیان تەقاندووەتەوە، لە ئەنجامدا شەش هاوڵاتى سڤیل شەهیدبوون”.
,
ئاژانسەکە ئەوەشى خستوەتەڕو، بەهۆى تەقینەوەکانەوە 42 هاوڵاتى دیکە برینداربوون، کە برینى بەشێکیان سەختە، سێ لەو بریندارانەش بەهۆى سەختى برینەکانیانەوە بەپەلە ڕەوانەى باشورى کوردستان کراون.
,
لەپاش هێرشەکانى تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاواى کوردستان، ئەمە بۆ جارى سێهەمە لە شاری قامیشلۆ تەقینەوە ڕوبدات.
مشاهد من آثار التفجير قامشلو الذي ادى الى وقوع ٦ شهداء و٢١ جرحى.
Gepostet von Rojava FM am Montag, 11. November 2019
,
,