Shadow Shadow

پێشنیارى گەڕانەوە بۆ ناسڕ رەزازى کراوە، چى وتووە؟

دواى 38 ساڵ مەزهەرى خالقى گەڕایەوە بۆ وڵاتى ئێران

17:33 دوو شه‌ممه‌ 01 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد-

هونەرمەندى گۆرانى بێژى کورد مەزهەرى خالقى، لە دواى 38 ساڵ بۆ بەشداریکردن لە کۆنگرەى ناودارانى کورد دەگەڕێتەوە بۆ وڵاتى ئێران.

.

گەڕانەوەى مەزهەرى خالقى، هونەرمەندى گۆرانى بێژى کورد بۆ ئەو وڵاتە بۆ بەشداریکردنە لە کۆنگرەى ناودارانى کورد کە بە سەرپەرشتى پارێزگاری کوردستان و لە لایەن دوو لیژنەی جێبەجێکاریی و زانستی بەڕێوە دەچێت.

.

لیژنەی جێبەجێکاری کۆنگرەکە لە ئەستۆی ئیدارەی گشتی فەرهەنگ و ئیرشادی کوردستانە و زانکۆ کوردستانیش بەرپرسە لە لیژنەی زانستی کۆنگرەکە.

.

لە راگەیەندراوێکى کۆنگرەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، ناساندنی ناوداران و بلیمەتانی کورد و لێکدانەوەی بەرهەمەکانیان، کاریگەری ئەوان لە ناوچەکە و جیهان و کاریگەری ناودارانی کورد لە بواری ڕەخساندنی هەلی کار، گۆڕانکارییە سیاسی، ئابووری، کۆمەڵایەتی و فەرهەنگییەکان لە تەوەرە سەرەکییەکانی بەڕێوە چوونی کۆنگرەکەیە.

.

کۆنگرەکە سبەینێ (سێشەممە، 2ى تەمموزى 2019) لە شارى سنە بەڕێوەدەچێت و ماوەى سێ رۆژ دەخایەنێت.

.

ناس کورد زانیویەتى، لە چەند ساڵى رابردوودا دوو تا سێ جار لەلایەن کۆمارى ئیسلامى ئێران و بەرپرسانى یەکێتى نیشتیمانى کوردستانەوە پێشنیارى گەڕانەوە بۆ ناسڕ رەزازى، هونەرمەندى گۆرانى بێژى کورد کراوە بەڵام ئەو بەهەموو شێوەیەک گەڕانەوەى بۆ ئێران رەتکردۆتەوە.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل