fbpx
Shadow Shadow

"به‌ ده‌رمانى سڕكه‌ر تاوانباره‌كه‌ ده‌مرێندرێت"

دواى 16 ساڵ له‌ ڕاگرتنى سزاى له‌سێداره‌دان له‌ ئه‌مریكا جێبه‌جێ ده‌كرێته‌وه

15:39 هه‌ینی 26 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد-

وه‌زاره‌تى دادى ئه‌مریكا ئاشكراى کرد، له‌ پاش 16 ساڵ لە ڕاگرتنى سزاى له‌سێداره‌دان، دووباره‌ ده‌ستده‌كه‌نه‌وه‌ به ‌جێبەجێکردنی ئه‌و سزایه‌، سه‌ره‌تاش به‌سه‌ر پێنج تاوانباردا جێبەجێدەکرێت.

.

ولیام بار، دادوه‌رى گشتى ئه‌مریكا ڕایگه‌یاندووه‌: “سه‌ره‌تا ڕێنماییمان بۆ به‌ندینخانه‌كان ڕه‌وانه‌ كردووه،‌ بۆ ئه‌وه‌ى پێنج سزادارومان بۆ ئاماده‌ بكه‌ن كه‌ له ‌كه‌یسى لاقه‌كردنى منداڵان و به‌ته‌مه‌نه‌كاندا تاوانبارن”.

.

ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كردووه‌ سزاى له‌سێداره‌دانه‌كه،‌ له ‌مانگى كانونى دووه‌مى ئه‌مساڵدا ده‌ستده‌كرێت به‌جێبه‌جێكردنى.

.

سزاى له‌سێداره‌دان له ‌ساڵى 2003وه‌ له‌ ئه‌مریكا ڕاگیراوه‌، دواهه‌مین تاوانباریش کە ڕوبه‌ڕوى ئه‌و سزایه‌ بوەوە له‌و ساڵه‌دا، جۆنز گۆنیور بوو کە سه‌رباز بوو له ‌سوپاى ئه‌مریكا له ‌شه‌ڕى كه‌نداو، تاوانبار بوو بە کوشتنى كچێكى نۆ ساڵ.

.

كورته‌یه‌ك له‌ سزاى له‌سێداره‌دان له‌ ئه‌مریكا:

سزایه‌كى یاساییه‌ و له‌ 29 ویلایه‌تى ئه‌مریكادا كارى پێكراوه‌.

ساڵى 1976 ویلایه‌تى ته‌كساس زۆرترین ڕێژه‌ى ئه‌و سزایەى جێبەجێکرد، كه‌ بریتى بوو له‌ 561 تاوانبار، دواى ئه‌ویش ویلایه‌تى ڤێرجینیا دێت کە ئەو سزایەى بەسەر 113 تاوانباردا جێبه‌جێكرد، به‌دواى ئه‌وانیش ویلایه‌تى ئۆكلاهوما دێت سزاكه‌ى به‌سه‌ر 112 تاوانباردا جێبه‌جێ كردووە.

ئه‌وانه‌ى سزاى له‌سێداره‌دانیان به‌سه‌ردا سەپێندراوە له ‌ئه‌مریكا بریتین لە دوو هەزار و 673 تاوانبار.

ویلایه‌تى كالیفۆرنیا گه‌وره‌ترین به‌ندینخانه‌ى تێدایه‌ كه‌ چاوه‌ڕوانى سزاكه‌ن و ژماره‌یان ده‌گاته‌ 733 تاوانبار و ته‌نها 13 تاوانباریان له‌ساڵى 1976 سزاكه‌یان به‌سه‌ردا جێبه‌جێكراوه‌.

له‌نێوان ساڵانى 1998 بۆ 2018 ڕێژه‌ى سه‌پاندنى ئه‌و سزایه‌ به‌سه‌ر تاوانباراندا بۆ 80% كەمبووه‌ته‌وه‌، ڕێژه‌كه‌ له‌ 295 تاوانباره‌وه‌ بووه‌ به‌ 43 تاوانبار.

له‌ دووباره‌ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى سزاى له‌سێداره‌دان، به‌پێى هه‌مواركردنه‌وه‌ى یاسایى تایبه‌تمه‌ند، گیراوه‌یه‌كى سڕكه‌ر ده‌درێته‌ تاوانبارەکە و  جه‌سته‌ و كۆئه‌ندامى دەمارى خاو ده‌كاته‌وه‌ تا مردن.

 

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل