fbpx
Shadow Shadow

دواى کشانەوەیان لە سوریا، “ئەمریکا هێزەکانى لە عێراق و کوەیت جێگیردەکات”

16:45 سێ شه‌ممه‌ 15 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

هێزەکانى ئەمریکا و هاوپەیمانان لەشارى منبجى سوریا کشانەوە، دواى ئەوەى سوپاى سوریا چووە شارەکەوە، بەرپرسێکى ئەمریکیش دەڵێت ئەو هێزانە لە عێراق و کوەیت یان ئوردن جێگیردەکرێن.

.

بەپێی کەناڵى سکاى نیوز، بەرپرسە ئەمریکییەکە کە ناوى نەهێنراوە ئاماژەى بەوەکردووە، ڕەنگە هێزەکانیان لە عێراق دژى داعش بوەستنەوە و ئۆپراسیۆن لەدژى ئەو چەکدارانەى داعش ئەنجام بدەن کە لەسوریان.

.

هاوکات هاوپەیمانى نێودەوڵەتى دژى داعش ڕایگەیاند، هێزەکانیان شارى منبجیان بەجێهێشتووە، دواى ئەوەى سوپاى سوریا چووەتە ناو شارەکەوە.

.

کولونیل میلیس بی. كاجينز وتەبێژى هاوپەیمانان لە تویتێکدا ڕایگەیاند “بەشێوەیەکى بەرنامەبۆداڕێژراو لە باکور و ڕۆژهەڵاتى سوریا کشاونەتەوە، ئێستا هێزەکانیان لەدەرەوەى منبجن”.

.

بەپێی ڕێککەوتنى نێوان سوریا و ئیدارەى باکور و ڕۆژهەڵاتى سوریا، هێزەکانى سوریا لەناوچەکانى سەر سنور جێگیردەکرێن، بەمەبەستى پاراستنیان لە هێرشەکانى تورکیا.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل