fbpx
Shadow Shadow

دواى چوار مانگ، یەکێتى و گۆڕان “لەسەر ئاستى باڵا کۆدەبنەوە”

21:25 سێ شه‌ممه‌ 08 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

 

سەرچاوەیەک لە مەکتەبی سیاسی یەکێتى ڕایگەیاند، بڕیارە لەچەند رۆژى داهاتوودا شاندێکى باڵاى یەکێتى سەردانى بزوتنەوەى گۆڕان بکات و پێکەوە کۆبنەوە.

.

سەرچاوەکە بە ناس کوردى ڕاگەیاند، سەردانى شاندەکە بەمەبەستى پیرۆزباییکردنە لە بزوتنەوەى گۆڕان، بەبۆنەى هەڵبژاردنى ڕێکخەر و ئەندامانى خانەى ڕاپەڕاندنەوە.

.

لەدوو هەفتەى ڕابردوودا لەتیف شێخ عومەر وتەبێژى یەکێتى کۆبوونەوەى حزبەکەى و گۆڕانى بە پێویست زانى بوو، پێش کۆبوونەوەى سێ قۆڵى کە گۆڕان داوایدەکات.

.

سەرچاوەکەى مەکتەبى سیاسی یەکێتى ڕایگەیاند، تا ئێستا هیچ وادەیەک دیار نییە بۆ کۆبوونەوەى سێ قۆڵى.

.

ماوەى چوار مانگە پەیوەندییەکانى یەکێتى و گۆڕان ئاڵۆزى تێکەوتووە و هیچ کۆبوونەوەیەکیان لەسەر ئاستى باڵا نەکردووە، دواى ئەوەى لە 11ى حوزەیرانى ئەمساڵدا تەقە لە مەکۆى سەرەکى گۆڕان کرا لە سلێمانى و بەهۆیەوە پاسەوانێکى مەکۆکە گیانى لەدەستدا.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل