fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

دواى هەشت کاتژمێر ڕاگرتن، گەشتەکانى فڕۆکەخانەى سلێمانى دەستیانپێکردەوە

11:59 شه‌ممه‌ 01 شوبات 2020
article image

ناس کورد-

 

سەرلەبەیانى ئەمڕۆ گەشتە ئاسمانییەکانى فڕۆکەخانەى سلێمانى دەستیانپێکردەوە، دواى ئەوەى بەهۆى خراپى کەشوهەواوە بۆ ماوەیەکى کاتى ڕاگیرابوون.

.

شەوى ڕابردوو شەپۆلێکى چڕى بەفربارین هەرێمى کوردستانى گرتەوە و بەفرێکى زۆر لە شارەجیاجیاکان لەناویاندا سلێمانى بارى، ئەوەش بەرپرسانى فرۆکەخانەى سلێمانى ناچارکرد لەکاتژمێر دووى بەرەبەیانى ئەمڕۆوە بڕیارى ڕاگرتنى گەشتەکان بدەن.

.

تاهیر عەبدوڵا بەڕێوەبەرى فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى سلێمانى بە ناس کوردى ڕاگەیاند “بەهۆى خراپى دۆخى کەشوهەواوە بەشێوەیەکى کاتى گەشتە ئاسمانییەکانمان ڕاگرت، کاتژمێر 10ى سەرلەبەیانى ئەمڕۆ دواى ئاسایی بوونەوەى ڕەوشى کەشوهەوا گەشتەکان دەستیانپێکردەوە”.

.

بەپێی خشتەى گەشتەکانى فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى سلێمانى، ئەمڕۆ سێ گەشت لە فڕۆکەخانەکە ئەنجام دەدرێن و هیچ گەشتێک هەڵنەوەشێنراوەتەوە.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل