fbpx
Shadow Shadow

بۆچی ئەمریكا نەوت لە ئەشكەوتەكان دەشارێتەوە؟

22:26 پێنج شه‌ممه‌ 19 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

بەگوێرەى ڕاپۆرتێکى ئاژانسى (بى بى سى) بەریتانی، پاش ئەنجامدانى هێرشەکەى سەر کۆمپانیاى نەوتى ئارامکۆى سعودیە، بەرپرسانى ئەمریکا بیر لەبەکارهێنانى نەوتى عەمبار کراوى یەدەگى وڵاتەکەیان دەکەنەوە بەمەبەستى ڕاگرتنى ئاستى نرخەکەى لەبازاڕەکانى جیهاندا.

.

نەوتى یەدەگى ئەمریکا چییە و چۆن عەمبار کراوە و چۆن بڕیارى لەبارەوە دراوە؟ تا ئێستا چەند جار ئەمریکا ئەو نەوتەى بەکارهێناوە و بۆچى؟ لەم ڕاپۆرتەدا زانیارى وردتر  لەسەر ئەو پرسە دەخوێنیتەوە.

.

دواى بەرزبوونەوەى نرخى نەوت لەبازاڕەکانى جیهاندا دۆناڵد تڕەمپ، سەرۆکى ئەمریکا لە توێتێکدا ڕاگەیاند، وڵاتەکەى نەوتى عەمبارکراو بەمەبەستى مانەوەى نرخەکەى لەئاستێکى باشتردا لەبازاڕەکانى جیهاندا، بەکار دەهێنێت.

.

نەوتى یەدەگى ئەمریکا کە لەژێر چەند شاخ و ئەشکەوتێک لە ولایەتەکانى تەکساس و لۆیزیانا عەمبارکراوە بڕەکەى زیاترە لە 640 ملیۆن بەرمیل.

.

بیرۆکەى عەمبارکردنى نەوتیش کراوەتە پلانێکى ستراتیژى و لەحەفتاکانى سەدەى بیستەمەوە کارى پێ دەکرێت.

.

لەسەر هەموو وڵاتانى ئەندام لە ئاژانسى وزەى جیهانى پێویستە بەشى نەوەت ڕۆژ لەهەناردەکردنى نەوتەکەى گلداتەوە و عەمبارى بکات، جگە لە ئەمریکا یەکێکە لەو وڵاتانەى زۆرتر لەو ڕێژەیەى نەوتى یەدەگى عەمبار کردووە بۆ حاڵەتە کتوپڕەکان.

بۆچی ئەمریكا نەوت لە ئەشكەوتەكان دەشارێتەوە؟

.

بۆچى نەوتى یەدەگ عەمبار دەکرێت؟

.

بەرپرسانى سیاسى ئەمریکا بیرۆکەى عەمبارکردنى نەوتیان لە سەرەتاکانى حەفتاکانى سەدەى ڕابردوو خستە ڕوو، ئەوەش بەهۆى ڕاگرتنى هەناردەکردنى نەوت لەلایەن چەند وڵاتێکى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاستەوە بۆ بازاڕەکانى جیهان، بەوەش نرخەکەى لەسەرتاپاى جیهاندا بەرزبوویەوە.

.

ساڵى 1973 چەند ولاتێکى هەناردەکارى نەوت لەوانە ئێران و عێراق و کوەیت و قەتەر و سعودیە، بڕیاڕى ڕاگرتنى نەوتیان بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا دەرکرد بەهۆى ئەوەى ئەو وڵاتە پشتیوانى ئیسرائیلی کرد لە شەڕى عەرەب –ئیسرائیل کە لەهەمان ساڵدا هەڵگیرسا.

.

شەڕەکە سێ هەفتەى خایاند، بەڵام بڕیارى ڕاگرتنى نەوتەکە جگە لەئەمریکا چەند وڵاتێکى تریشى گرتەوە تا مانگى مارسى ساڵى 1974 بەردەوام بوو و بەوەش نرخى نەوت بۆ چوار قاتى پێشووى بەرزبوویەوە، لە 3 دۆلارەوە بوو بە 12 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک.

.

ئەوەش وایکرد بەردەوام وێنەى ئەو ئۆتۆمبیلانە بڵاو بکرێتەوە کە چۆن کەڵەکە بوون و ڕیزیان گرتبوو بۆ دەستکەوتنى بەنزین بەتایبەتى لە وڵاتە زیانمەندەکان بەهۆى ڕاگرتنى بڕیارى هەناردە کردنەوە.

.

دواى ئەو ڕوداوەش ساڵى 1975 کۆنگرێسى ئەمریکا بڕیارى دروستکردنى عەمبارى نەوتى بۆ هەڵگرتنى نەوتەکەى دەرکرد بەمەبەستى ڕووبەڕووبونەوەى حاڵەتێکى لەو شێوەیەدا هەمیش بۆ پاڵپتشیکردنى دابینکردنى وزەکانى تر.

بۆچی ئەمریكا نەوت لە ئەشكەوتەكان دەشارێتەوە؟

.

عەمبارە یەدەگەکان کامانەن؟

.

لەناوچەى فریپۆرت و وێنى لەولایەتى تەکساس و لەنزیک دەریاچەى چارڵز و پاتوان لە ولایەتى لۆیزیانا چوار عەمبارى سەرەکى بۆ یەدەگى نەوتى ئەمریکا هەن و ئەو ناوچانانەش بەشێکیان بریتین لەئەشکەوتى دەستکردى مرۆڤ و قوڵاییەکەیان دەگاتە کیلۆمەترێک کە نەوتى لەژێر زەویەکەیدا هەڵدەگرێت.

.

پڕۆسەى عەمبارکردنى نەوتیش لەو ناوچانەدا لەچاو هەڵگرتنى لەسەر زەویدا تێچووەکەى کەمترە و لەڕووی مەترسیشەوە پارێزراوترە، لەبەر ئەوەى پێکهاتەى کیمیایى خوێ و فشارى جیولۆجی زەوى یارمەتى نەوتەکە لە لەناوچوون دەدات.

.

زۆرترین نەوتى عەمبارکراویش دەکەوێتە ناوچەى فریپۆرتى لەویلایەتى تەکساس کەتواناى گلدانەوەى 254 میلۆن بەرمیل نەوتى یەدەگى هەیە.

.

بەگوێرەى دوا زانیارى لەبارەى نەوتى عەمبارکراوى ئەمریکاشەوە چەند دەزگایەکەى تایبەتمەند لەم مانگەدا بڵاویان کردووەتەوە، ڕێژەى نەوتى عەمبارکراو گەیشتووەتە 644.8 ملیۆن بەرمیل تەنها لەژێر زەویدا.

.

نەوتەکە چۆن عەمبار دەکرێت؟

.

بەپێى یاسایەک کە لەساڵى 1975 دەرچووە، تەنها لەدەسەڵاتى سەرۆکى وڵاتدایە بۆ ڕاکیشانى بڕە نەوتى عەمبارکراو بۆ پاڵپشتیکردنى وزەکانى تر و هەمیش بۆ ڕاگرتنى ئاستى نرخەکەى لەبازاڕەکاندا.

.

دواى فەرمانى سەرۆکى وڵاتیش ڕۆژانە بڕێکى کەم لەنەوتى ئەشکەوتەکان دەردەهێنرێت ڕەنگە تا دوو هەفتەیەک پڕۆسەکە بەردەوام دەبێت تا پڕکردنەوەى پێداویستیەکانى بازاڕ.

.

ڕێک بیرى، وەزیرى وەزەى ئەمریکا ڕایگەیاند:” دواى هێرشەکەى سەر ئارامکۆ قسەکردن لەسەر بەکارهێنانى نەوتى یەدەگى ئەمریکا هێشتا زووە”.

بۆچی ئەمریكا نەوت لە ئەشكەوتەكان دەشارێتەوە؟

.

دواهەمین جار کەى ئەمریکا نەوتى یەدەگى بەکارهێنا؟

.

دواهەمینجار لەساڵى 2011 بەهۆى ڕوداوەکانى بەهارى عەرەبیەوە کە چەند وڵاتێکى هەناردەکارى نەوت پشێوى تێکەوت ئەمریکا نزیکەى 60 ملیۆن بەرمیلى نەوتى یەدەگى بەکارهێنا بۆ پڕکردنەوەى پێداویستیەکانى، پێشتریش لەساڵى 1991 بەبڕیارى جۆرج بۆش ژمارەیەک لەنەوتەکە کێشرایەوە و لەکاتى زریانە بەهێزەکەى کاتریناشادا جۆرج بۆشى کوڕ بڕیارى فرۆشتنى 11 ملیۆن بەرمیلى دەرکرد.

.

بەشێک لەبەرپرسانى ئەمریکاش ئەوەش دەپرسن لەکاتێکدا بەرهەمهێنانى وزەکانى تر زیادى کردووە لەئەمریکا بۆچى پشتبەستن بە نەوت کەمناکرێتەوە و هەندێک داوا دەکەن بەیەکجارەکى واز لەپشت بەستنە سەر نەوت بهێنرێت.

.

بەگوێرەى ڕاپۆرتى دەزگایەکى سەر بە حکومەت کەساڵى 2014 دزەى پێکراوە ئەوە ڕونکراوەتەوە پشت بەستن بەنەوت یارمەتى دابەزاندنى نرخ بۆ وەبەرهێنە ئەمریکیەکان دەڕەخسێنێت، هەرەوەها چەند جارێکیش ئیدارەى تڕەمپ پێشنیارى فڕۆشتنى نەوتى یەدەگى بۆ پرسى کورتهێنانى بودجە کردووە و لەسەردەمى بیل کلینتۆنیشدا چەند جارێک بۆ ئەو مەبەستە بەکار هێنراوە.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل