fbpx
Shadow Shadow

دواى شەوێکى خوێناوى سەدان خۆپیشاندەر لە گۆڕەپانى تەحریر کۆبوونەوە

11:20 شه‌ممه‌ 07 کانونی یەکەم 2019
article image

ناس کورد-

 

سەدان خۆپیشاندەر ئەمڕۆ چوونە گۆڕەپانى تەحریر لە ناوەڕاستى بەغدا، دواى شەوێکى خوێناوى کە بەهۆیەوە ژمارەیەک خۆپیشاندەر کوژران و برینداربوون.

.

پەیامنێرى ناس لە بەغدا ڕایگەیاند، لە سەرلەبەیانى ئەمڕۆوە سەدان هاوڵاتى چونەتە گۆڕەپانى تەحریر، بە ئامانجى بەردەمیدان بە خۆپیشاندان و کاراکردنەوەى چالاکییەکان بەشێوەیەکى گەورە.

.

وتیشى “خۆپیشاندەران دەستیان کردووە بە پاککردنەوەى گۆڕەپانەکە و لابردنى پاشماوەى گرژییەکانى شەوى ڕابردوو، لەهەوڵدان پەیوەندى بە لایەنە ئەمنییەکانەوە بکەن بۆ زانینى چۆنیەتى چوونە ناوەى تەقەکەران بۆ ناو گۆڕەپانەکە”.

.

لاى خۆیەوە، قەیس خەزعەلى ئەمیندارى گشتى عەسائیبى ئەهلى حەق هۆشداریدا لە ڕوودانى “فیتنە” لە عێراق و جەختیکردەوە پێکدادانى چەکدارى کارێکى ڕەتکراوەیە، کارە ڕاستەکە کشانەوەى چەکدارەکان و ڕادەستکردنى بارودۆخەکەیە بە هێزە ئەمنییەکان تا بارودۆخەکە کۆنتڕۆڵ بکەن.

.

شەوى ڕابردوو ژمارەیەک چەکدارى نەناسراو بۆ ماوەى زیاتر لە دوو کاتژمێر تەقەیان لە خۆپیشاندەرانى گۆڕەپانى سنک کرد لە بەغدا، بەهۆیەوە سێ هاوڵاتى مەدەنى کوژران و 34 ى دیکەش برینداربوون.

.

دواى نزیکەى سێ کاتژمێر لە ڕووداوەکە، وەزارەتى ناوخۆى عێراق ڕایگەیاند، لێکۆڵینەوەیان لە ڕووداوى هێرشکردنە سەر گۆڕەپانى سنک لە بەغدا دەستپێکردووە.

.

خالید محەنا وتەبێژى وەزارەتى ناوخۆ لە بەیاننامەیەکدا کە وێنەیەکى دەست ناس کورد کەوتووە ئاماژەى بەوەکردووە، هێزە ئەمنییەکان لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردووە لە ڕووداوى تەقەکردن لە دەوروبەرى ناوچەى سنک ل بەغدا، کە بەهۆیەوە سێ هاوڵاتى مەدەنى کوژران و 34 ى دیکەش برینداربوون.

.

وتیشى “هێزە ئەمنییەکان چواردەورى شوێنەکەیان گرتووە و بەدواى ئەو کەسانەدا دەگەڕێن کە تەقەیان کردووە”.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل