fbpx
Shadow Shadow

دواى حکومەت، پارتى وەڵامى یەکێتى دەداتەوە ” ئەو زەمەنە تێپەڕى”

11:11 شه‌ممه‌ 02 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

پارتى دیموکراتى کوردستان بەفەرمى وەڵامى نیگەرانییەکانى یەکێتى نیشتیمانى کوردستانى دایەوە و ئۆباڵى جێبەجێنەکردنى بەشێک لە ڕێککەوتنەکانى خستە ئەستۆى یەکێتى.

.

مەحمود محەمەد لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەنوسیدا ئاماژەى بەوەکرد، باسکردنى نیگەرانییەکان لەسەر ڕێککەوتنەکانى تایبەت بە پێکهێنانى حکومەت شوێنى ڕاگەیاندن نییە، پێویستى بە دانیشتە بۆ باسکردنیان و چارەسەرکردنیان.

.

وتیشى “ئێمە لەرێگەى ڕاگەیاندنەوە ئاگادارى گلەییەکان دەبین، بەڵام ئەوەى ڕوونە ئەوەیە ڕێککەوتنەکان لەسەر ئاستى پەرلەمان و حکومەت جێبەجێکراون، لەخوار ئەنجومەنى وەزیران هەندێک بەرکەوتەى لایەنەکان هەیە تا ئێستا پڕنەکراونەتەوە”.

.

باسى لەوەشکرد، ئەوەى بووە هۆى ئەوەى بەرکەوتەکانى یەکێتى لەخوار وەزیرەکانەوە یەکلایینەکرێنەوە، خودى یەکێتییە، نەک پارتى ئەوەى بیەوێت، چونکە ئەو حزبە کاندیدەکانى پێشکەش نەکردووە.

.

“پێویستە گفتوگۆى پێویست بۆ چارەسەرکردنى کێشەکان لەکۆبوونەوەکانى هەردولادا بێت، باشتر بوایە کۆبونەوەکان بکرانایە نەک لەسەر داواى یەکێتى کە کۆبوونەوەکان ڕاگیراون”.

.

مەحمود محەمەد جەختیکردەوە، شەراکەتى ڕاستەقینە ئەگەر مەبەست پەنجا بەپەنجایە، “ئێمە دەڵێین ئەو زەمەنە تێپەڕى، یەکێتیش ئەوەى قبوڵکردووە”.

.

لەبارەى دۆخى کەرکوکەوە، وتەبێژى پارتى باسى لەوەکرد، لیژنەیەک پێکهاتووە و لەکارەکانیان بەردەوامن و هەندێک کێشەش هەیە.

.

وەڵامەکەى پارتى بۆ یەکێتى، دواى وەڵامەکەى حکومەتى هەرێم هات بۆ ئەو حزبە، کە بەهەمان شێوە جێبەجێنەکردنى ڕێککەوتنەکانى خستە ئەستۆى یەکێتى.

.

ئەو وەڵامانە دواى وتەکانى ڕۆژى پێنجشەممەى وتەبێژى یەکێتى دێت کە ڕایگەیاندبوو، حزبەکەى نیگەرانە لە جێبەجێنەکردنى بەشێکى ڕێککەوتنەکەى لەگەڵ پارتى.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل