fbpx
Shadow Shadow

دواى بڵاوکردنەوەى “بەیاننامەى دەستگیرکردنى عەبدولمەهدى”.. دژە تیرۆر عێراق: هەژمارەکانمان هاککراون

08:43 دوو شه‌ممه‌ 25 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

 

سەرچاوەیەکى باڵا لە دژە تیرۆرى عێراق ڕایگەیاند، هەژمارى فەرمى دژە تیرۆر لە تویتەر و فەیسوک هاککراوە و ئەوەى شەوى ڕابردوو بڵاوکراوەتەوە لەبارەى دەستگیرکردنى عادل عەبدولمەهدییەوە ناڕاستە.

.

سەرچاوەکە بە ناس کوردى ڕاگەیاند، ئەو هەواڵانەى لە هەژمارەکانیان لە تویتەر و فەیسوک لە بڵاوکراونەتەوە، ناڕاستن، چونکە هەژمارەکانیان هاککراون.

.

درەنگانى شەوى ڕابردوو بەیاننامەیەک بەناوى دەزگاى دژە تیرۆرەوە بڵاوکرایەوە، لەبارەى ڕاگەیاندنى یاخى بوونى سەربازى  و دەستگیرکردنى عادل عەبدولمەهدى سەرۆک وەزیران بەتۆمەتى کوشتنى خۆپیشاندەران.

.

لاى خۆیەوە، سەرچاوەیەک لە زارى تاڵب شەغاتى سەرۆکى دەزگاى دژە تیرۆرەوە ئەو هەواڵانەى ڕەتکردەوە کە لەو بارەیەوە بڵاوکراونەتەوە و ڕایگەیاند “دەزگاى دژە تیرۆر پارێزەرى گەل و سیستەمى سیاسی دیموکراتى و دەوڵەت و دامەزراوە نیشتیمانییەکانە”.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل