fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

ده‌وڵه‌تی یاسا: هێشتا هیچ رێككه‌وتنێك له‌نێوان لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان بۆ دیاریكردنی سه‌رۆكوه‌زیران ئه‌نجام نه‌دراوه‌

13:04 هه‌ینی 31 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس كورد-

ده‌وڵه‌تی یاسا راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ و تیایدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد “هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌و كاندیده‌ی سه‌رۆكوه‌زیراندایه‌ كه‌ لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌سه‌ر رێكده‌كه‌ون”.

.

له‌ راگه‌یه‌ندراوی نوسینگه‌ی رۆژنامه‌وانی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسادا ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌ “له‌كاتێكدا هه‌واڵی به‌شێك له‌ میدیاكان له‌باره‌ی ناڕازی بونی نوری مالیكی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانییه‌ته‌كه‌ بۆ رێككه‌وتنی لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان له‌باره‌ی یه‌كێك له‌ كاندیده‌كانی سه‌رۆكوه‌زیرانی نوێ به‌ته‌واوه‌تی ره‌تده‌كه‌ینه‌وه‌”.

.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ “هێشتا هیچ رێككه‌وتنێك له‌نێوان لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان نه‌كراوه‌ و تائێستاش لایه‌نه‌كان تاوتوێی چه‌ند ناوێك ده‌كه‌ن بۆ هه‌ڵبژارنی باشترینه‌كانیان و راسپاردنی بۆ پۆستی سه‌رۆكوه‌زیرانی”.

.

راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ جه‌ختده‌كاته‌وه‌ “ئێمه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ر رێككه‌وتنێكی لایه‌نه‌ سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانین له‌و باره‌یه‌وه‌”.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل