ناس بیروڕا – ناسیح مەلا کەریم
.
له‌م سه‌رده‌می كاڵبوونه‌وه‌ی ئاینی و قه‌یرانی به‌ها ئاینیه‌كان، خوێندنه‌وه‌ی جۆراوجۆر ده‌كرێ بۆ هه‌ڵگران و په‌یڕه‌وانی ئاینی ئیسلام به‌تایبه‌تی، ته‌نانه‌ت چه‌ندین پۆلێن بۆ باوه‌ڕداران ده‌كرێ؛ ئه‌مه توندڕه‌وه، ئه‌وه‌یان میانڕه‌وه، ئه‌مه‌ش تێرۆریسته، به‌ڵام ئه‌مه‌یان ئاشتیخوازه !!
.
ئه‌م جۆره ڕاڤه‌كاری و شیكاریه كه‌مێك له‌ڕاستی تێدایه ( ئه‌ڵبه‌ت ئه‌گه‌ر بێلایه‌نانه خوێندنه‌وه‌ی بۆ بكرێ). به‌ڵام وه‌ك ده‌بینین زۆرینه‌ی ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر باوه‌ڕداران ده‌نوسن و ده‌دوێن، نابابه‌تیانه و به ئه‌نقه‌ست تیره‌كانیان ئه‌هاوێژن له كاتێكدا باوه‌ڕدران مه‌زڵومترین كه‌سن و ته‌نانه‌ت له وڵاتانی موسڵماننشینیش هاوڵاتی پله دوون به‌تایبه‌ت كه ئایینه‌كه‌یان په‌راوێزخراوه‌و له هه‌ندێ بابه‌تی شه‌خسی چڕكراوهتهوهو به‌ردوامیش كار بۆ ئه‌وه ده‌كرێ دین وه‌ك مه‌سه‌له‌یه‌كی شه‌خسی لێبكرێ . ئه‌م هه‌نگاوه‌ش لادان و بێباوه‌ڕی و سوكایه‌تیه به‌و خوایه‌ی خۆی ده‌زانێ چی له‌به‌رژه‌وه‌ندی مرۆڤه‌كانه و چی زیانی بۆیان هه‌یه ؟!!.
.
پابه‌ندبوون چی یه ؟
پابه‌ندبوون واته په‌یڕه‌وكردنی رێنماییه ئاینیه‌كان دوور له ڕواڵتكاری و زێده‌ڕۆیی ( ئیفرات و ته‌فریت) و به‌رگری له شه‌ریعه‌ت وه‌ك ئه‌وه‌ی خوا داوای كردووه، دوور له ته‌ئویل و پاساوی نادروست .
.
توندڕه‌وی چی یه ؟
تا ئێستا پێناسه‌یه‌كی یه‌كلایه‌نه نیه بۆ ئه‌م چه‌مكه، به‌ڵكو هه‌ركه‌سه و له‌ڕوانگه‌ی هزری و ئایدۆلۆژی خۆیه‌وه له‌م چه‌مكه ده‌ڕوانێت، له‌ڕوانگه ئیسلامیه‌كه‌وه ده‌توانین بڵێین توندڕه‌وی بریتیه له : له هەر ده‌ستدرێژییه‌ك له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێك خه‌ڵك یان گروپێك یان ده‌وڵه‌تێك ئه‌نجامده‌درێت بۆ سه‌ر مرۆڤ( ئاینی،ژیانی، ژیری، سامانی، ناموسی) . ئه‌م دهستدرێژیهش چه‌ند وێنیه‌ك له‌خۆ ده‌گرێت: وه‌ك تۆقاندن، بڵاوکردنەوەی ترس و بیم، هه‌ڕه‌شه، ره‌شه‌كوژی و چه‌ته‌یی..هتد. وه هه‌موو ڕه‌فتارێك له ره‌فتاره‌كانی توندوتیژی و هه‌ڕه‌شه كه جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌یەكی تاوانكاری تاكی یان كۆمه‌ڵی كه ئامانجی ترساندن و ئه‌زیه‌تدانی خه‌ڵكی بێت، یان ژیانیان بخاته مه‌ترسی یان زیان بگه‌یه‌نێت به ژینگه یان موڵكی گشتی … ئه‌مانه له ژێر ناوی تیرۆردا پۆلین ده‌كرێن .
.
لێره‌وه ده‌توانین به‌راوردێك بكه‌ین له نێوان كه‌سی پابه‌ند و كه‌سی توندڕه‌و:
یه‌كه‌م: كه‌سی پابه‌ند( پابه‌نده) به رێكار و پرنسیپه‌كانی ئایین دوور له هه‌وه‌سبازی و مه‌زاجی كه‌سی، به پێچه‌وانه‌ی كه‌سی توندڕه‌و.
دووه‌م: كه‌سی پابه‌ند ره‌چاوی ( مه‌قاسیدی شه‌ریعه‌ت) ده‌كات، دوور له موساوه‌مه و شازش، به‌ڵام كه‌سی توندڕه‌و مه‌به‌سته‌كانی خۆی لا گرنگه نه‌ك ئامانجه‌كانی شه‌ریعه‌ت .
سێیه‌م: كه‌سی پابه‌ند زۆرترین پاساو ده‌هێنێته‌وه بۆ ( تهكفیرنهكردنی) خه‌ڵكی – ئه‌وانه‌ی نه‌زانانه له ئایین ده‌ڕوانن نه‌ك ئه‌وانه‌ی دژایه‌تی ئایین كاری له‌پێشینه‌یانه و به‌شێوه‌یه‌كی رێكخراو كارله‌سه‌ر ناشیرینكردن و شێواندنی ئایین ده‌كه‌ن – ، به‌ڵام كه‌سی توندڕه‌و كه‌مترین پاساو ده‌هێنێته‌وه بۆ ( ته‌كفیركردنی) خه‌ڵكی و ته‌نانه‌ت هه‌ندێ جار ئه‌هلی قیبله‌ش تهكفیردهكات.
چواره‌م: كه‌سی پابه‌ند سه‌رباری ئه‌وه‌ی له خه‌می بیروباوری خه‌ڵكدایه، به‌ڵام به‌بیروباوه‌ڕی خۆیه‌وه سه‌رقاڵه، هه‌رچی كه‌سی توندڕه‌وه سه‌رقاڵی بیروباوه‌ری خه‌ڵكه.
.
ماوه‌ته‌وه بڵێین:
موسڵمان گه‌ر (خاچ)یش له مل بكات ، نه‌یاران وناحهزانی ئایین لێی ڕازی نابن، جا ئیتر بۆچی و له پێناوی چی سازش له‌سه‌ر بیروباوه‌ڕه‌كه‌ی بكات بۆ رازیكردنی دڵی ئه‌وانه‌ی گاڵته به ئایین ده‌كه‌ن و به‌رده‌وامیش ئاسته‌نگ و له‌مپه‌ر دروست ده‌كه‌ن له‌به‌رده‌م ئایین !! .
فه‌لسه‌فه‌ی ئایین ( مرۆڤدۆستی و مرۆییبوونه) ئه‌مه‌ش ئه‌ركی موسڵمان قورس ده‌كات له چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌ی دروست و ( داناییبوون) له گه‌یاندنی په‌یامی خوایی وه‌ك خۆی . به‌لام به ڕه‌چاوكردنی خاڵی یه‌كه‌م كه سازش نه‌كردنه.