Shadow Shadow

دهۆک؛ لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا ژنێک گیانیلەدەستدا و شەش کەسی دیکە برینداربوون

22:08 شه‌ممه‌ 10 ئاب 2019
article image

ناس کورد-

 

بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆوە لە سنوری پارێزگای دهۆک ژنێک گیانی لەدەستدا و شەش کەسی دیکەش برینداربوو.

.

ئازاد تەها، وتەبێژی هاتووچۆی دهۆک لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک ڕایگەیاندووە، ئێوارەی ئەمڕۆ (شەممە)، لەسەر ڕێگای کۆمەڵگەی باگێرا و ناحیەی زاویتە دوو ئۆتۆمبێلی جۆری تۆیۆتا کامری و تۆیۆتا کرۆلای تەکسی پێکیانداداوە.

.

ئاماژەی بەوەشكردووە، لە ڕووداوەکەدا ئافرەتێک گیانی لەدەستداوە و شەش کەسی دیکە برینداربوون و ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون.

.

ئەمە لەکاتێکدایە، بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتیە گشتیەکانی هاتووچۆ لە هەرێم، لە شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵدا زیاتر لە دوو هەزار و 41 ڕووداوی هاتووچۆ ڕوویانداوە و بەهۆیەوە 243 کەس گیانیان لەدەستداوە، هەروەها زیاتر لە هەزار و 800 کەس برینداربوون.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل