fbpx
Shadow Shadow

"برینی ژمارەیەک لە بریندارەکان سەختە"

دهۆک؛ لە سێ ڕووداوی هاتووچۆدا دوو کەس گیانیان لەدەستدا و 11 کەس برینداربوون [وێنە]

19:17 سێ شه‌ممه‌ 13 ئاب 2019
article image

ناس کورد-

لەسێ  ڕووداوی هاتووچۆدا لە سنوری پارێزگای دهۆک، دوو کەس گیانیان لەدەستدا و 11 کەسی دیکشە برینداربوون، کە سێ لە بریندارەکان منداڵن و برینەکانیان سەختن.

.

ئازاد تەها، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی دهۆک ڕایگەیاند، ڕووداوەکان ئەمڕۆ سێشەممە 13ی ئابی 2019، لە سنوری بەڕێوەبەرایەتییەکەیان ڕوویانداوە.

.

وتەبێژی هاتوچۆی دهۆک ئاماژەی بەوەکردووە، لە یەکەم ڕووداودا لە نزیك گوندی زیناوا-ی سەر بە شارۆچكەی شێخان، ئۆتۆمبیلێكی جۆری هۆندا تایبەت وەرگەڕاوە  و بەهۆیەوە شۆفێرەكەی گیانی لەدەستداوە.

.

هاوکات لە ڕووداوێکی دیکەدا لەسنوری شارۆچكەی بەردە ڕەش، کە لەنێوان تاكسیەك و بارهەڵگرێكدا بووە، سێ منداڵی ناو تاکسییەکە بە سەختی بریندار بوون.

.

ئازاد تەها ئاماژەی بەوەشکردووە، کۆتا ڕووداو هەر  لە سنوری بەردەڕەش لە نێوان تۆیۆتا نیسان و هۆندا سۆناتایەكدا بووە، لە ئەنجامدا كەسێك گیانی لەدەستداوە و هەشت كەسی دیكەش بریندار بوون کە برینی ژمارەیەکیان سەختە.

دهۆک؛ لە سێ ڕووداوی هاتووچۆدا دوو کەس گیانیان لەدەستدا و 11 کەس برینداربوون [وێنە] دهۆک؛ لە سێ ڕووداوی هاتووچۆدا دوو کەس گیانیان لەدەستدا و 11 کەس برینداربوون [وێنە] دهۆک؛ لە سێ ڕووداوی هاتووچۆدا دوو کەس گیانیان لەدەستدا و 11 کەس برینداربوون [وێنە] دهۆک؛ لە سێ ڕووداوی هاتووچۆدا دوو کەس گیانیان لەدەستدا و 11 کەس برینداربوون [وێنە] دهۆک؛ لە سێ ڕووداوی هاتووچۆدا دوو کەس گیانیان لەدەستدا و 11 کەس برینداربوون [وێنە]

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل