fbpx
Shadow Shadow

دهۆک؛ بەهۆی پێکدادانی سێ ئۆتۆمبێل کەسێک گیانی لەدەستدا و 10 کەسى دیکەش بریندار بوون

10:04 چوار شه‌ممه‌ 14 ئاب 2019
article image

ناس کورد-

شەوی ڕابردوو لە سنوری پارێزگای دهۆک لە ڕوداوێکی هاتوچۆدا لەنێوان سێ ئۆتۆمبێل، کەسێک گیانی لەدەستدا و 10 کەسی دیکەش بریندار بوون کە برینى هەندێکیان سەختە.

.

ئازاد تەها، وتەبێژی هاتوچۆی دهۆک لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک ڕایگەیاند، کاتژمێر 10ی شەوی ڕابردوو لە نزیک گوندی مێرا لەسەر ڕێگای خەرابابکێ، سێ ئۆتۆمبێلی جۆری ئۆپڵ ڤیکترا و کیا ئۆپتیما و نیسان سەنی تاکسی پێکیاندادا.

.

وتەبێژی هاتوچۆی دهۆک ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئەنجامی ڕوداوەکەدا کەسێک گیانی لەدەستداوە و 10 کەسی دیکە برینداربوون و برینی هەندێکیان سەختە.

.

ئەمە لەکاتێکدایە، هەر دوێنێ سێشەممە لە سنوری پارێزگای دهۆک، لە سێ ڕوداوی هاتوچۆی دیکەدا، دوو کەس گیانیان لەدەستدا و 11 کەسی دیکەش برینداربوون.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل