fbpx
Shadow Shadow

یەک تەبەق هێلکە بە 6 هەزار دینار دەفڕۆشرێت

دهۆک؛ بەرزبوونەوەى نرخى هێلکە ناڕەزایەتى لێکەوتەوە

17:27 پێنج شه‌ممه‌ 20 حوزه‌یران 2019
article image

ناس کورد- عەمار میرداڤى

بە بیانووى هاوردەنەکردنى هێلکە لەدەرەوە، نرخى هێلکە لە بازاڕەکانى پارێزگاى دهۆک بەرزبوونەوەى بەخۆیەوە بینى و یەک تەبەق هێلکە بە 6 هەزار دینار دەفرۆشرێت، ئەمە لە کاتێکدا مانگێک لەمەوبەر بە 3 هەزار دینار بوو.

.

گرانبوونى نرخى هێلکە لە بازاڕەکانى هەرێم نیگەرانى لەلاى هاووڵاتیان دروستکردووە و لەو بارەیەوە زێرەڤان ڕەشید، هاوڵاتیەکی شاری دهۆک بە ناس کورد-ی راگەیاند “دوو هەفتەیە بەهای هێلکە لەدهۆک زۆر گران بووە، یەک تەبەقی هێلکەی ناوخۆم بە 6 هەزار دینار کڕیوە”.

.

چاودێرى بازرگانى دهۆک هۆکارى گرانبوونى نرخى هێلکە لەو پارێزگایە بۆ بڕیارێکى حکومەتى هەرێمى کوردستان دەگەڕێننەوە بۆ قەدەغەکردنى هاوردەى هێلکەى دەرەوە بۆ شارەکانى هەرێمى کوردستان وەک پشتگیرییەک لە بەرهەمى ناوخۆیى هەریم کە لە سەرەتاى مانگى حوزەیرانەوە خراوەتە بوارى جێبەجێکردنەوە.

.

شوکری شەفیق، لێپرسراوی بەشی ڕاگەیاندن لە فەرمانگەی چاودێری بازرگانی دهۆک بە ناس کورد-ی وت”لەبەر جێبەجێکردنی بڕیارەکە نرخی هێلکە بەرزبوونەوەى بەخۆیەوە بینیوە”.

.

روونیشیکردەوە، پێدەچێت بەرهەمی هێلکەی ناوخۆ بەشی پێداویستیەکانی خەڵک پڕ نەکاتەوە بەگوێرەى ئەوەى خەڵکی هێلکە بۆ زۆر مەبەست بەکاردێنیت.

.

شوکرى شەفیق وتیشى “ئەگەر بەم شێوەیە نرخەکەی بەرزبێتەوە لەوانەیە گۆڕانکاری لە بڕیارەکە بکرێت”.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل